ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پێگەی كورد دوای هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا چی دەبێت؟
“ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێنج ئامانجی نەگۆڕی هەیە”

خەڵك-ئارام سەردار
سەرۆكی ئینستتیوتی توێژینەوەی ئەمەریكی-كوردی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەكی ستراتیژی گرنگە بۆ ئەمریكا، چونكە لەلایەك پێگەیەكی جیۆپۆڵەتیكی پڕ بایەخی هەیە، لەلایەكی تریش سەرچاوەیەكی سەرەكی وزەی جیهانە، بۆیە ئەمریكا گرنگیەكی زۆری بەم ناوچەیە داوە، بەتایبەت دوای پاشەكشەی بەریتانیا لە كۆتایی شەستەكانی سەدەی ڕابردوو، ئەمریكا جڵەوی ناوچەكەی گرتە دەست و شوێنی بەریتانیای گرتەوە و ڕەگ و ڕیشەی داكوتا و چەندەها بنكەی سەربازی دامەزراند.

كارۆخ خۆشناو، سەرۆكی ئینستتیوتی توێژینەوەی ئەمەریكی-كوردی لەبارەی چارەنووسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوان كاندیدەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئامانجی هەموو سەرۆكەكانی ئەمریكا بریتی بووە لە (پاراستنی بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا و پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا) هیچ كاتێك بە هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ، گۆڕانكاری بنەڕەتی لەم دوو ئامانجە ستراتیژیە ڕووی نەداوە، بەڵام شێواز و تاكتیكی گەیشتن بەم دوو ئامانجە لە سەرۆكێكی كۆماریەوە جیاواز بووە لەگەڵ سەرۆكێكی دیموكرات.

دەشڵێت: “تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمریكا پێنج ئامانجی نەگۆڕی هەیە، ئەوانیش بریتین لە كۆنتڕۆڵكردنی وزە و پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و دژایەتیكردنی تیرۆر و ڕاگرتنی (باڵانسی هێز) لە نێوان هەردوو جەمسەری شیعە و سوننە، لەگەڵ چاودێریكردن و لە قاڵبدانی پێگە و ڕۆڵ و نفوزی چین و ڕوسیا، ئەم (پێنج) ئامانجەی ئەمریكا جێگیرن و بە هاتنی (سەرۆكێكی نوێ) گۆڕانكاریان بەسەردا نایەت”.

لەبارەی چارەنووسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدوای هەڵبژاردن ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، لە هەڵبژاردنی ئەم ساڵدا، كە لە (٢٠٢٠/١١/٣) ئەنجام دەدرێت، چەند سیناریۆیەكی تاكتیكی بۆ گۆڕانكاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ئارادان، ئەگەر (بایدن و دیموكراتەكان) سەربكەون ئەوا چاوەڕوان دەكرێت ئێران گەشە بكات و ڕێككەوتنی ئەتۆمی (٥+١) زیندووبكرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕوان دەكرێت توركیا پاشەكشە بكات، چونكە پەلكێشیەكانی توركیا بۆ (سوریا و لیبیا و هەرێمی كوردستان) بایدنی تەواو نیگەران كردووە، وەك لە چاوپێكەوتنی بایدن لەگەڵ (نیویورك تایمز) ڕایگەیاند “ئەگەر ببم بە سەرۆكی ئەمریكا، هاوكاری ئۆپۆزسیونی توكیا دەكەم بۆ ڕوخاندنی دیكتاتۆر ئەردۆغان”.

وتیشی، “ئەگەر (ترەمپ و كۆماریەكان) دووبارە سەربكەون ئەوا چاوەڕوان دەكرێت وەكو پێشتر ئێران پاشەكشە بكات، تاكو ناچار بكرێت بێتە سەر مێزی گفتوگۆ و ڕێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ ئەمریكا واژو بكات، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕوان دەكرێت توركیا گەشە بكات، بە هۆی ئەو پەیوەندیە دۆستایەتیەی، كە ترەمپ لەگەڵ ئەردۆغاندا هەیەتی، لەهەمان كاتدا لە ئەگەری دەرچوونی (ترەمپ یان بایدن) چاوەڕوان دەكرێت وڵاتانی كەنداو لەناویشیاندا عیراق، پەیوەندیەكانیان گەشە بكەن لەگەڵ ئەمریكا، هەروەها چاوەڕوان دەكرێت پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئیسڕائیلیشدا ئاسایی بكەنەوە (هاوشێوەی ئیماڕات) بەمەبەستی زەمینە سازكردن بۆ جێبەجێكردنی ڕێكەوتنی سەدە .

ئەوەشی خستەڕوو، بە هۆی ناسەقامگیری پەیوەندیەكانی واشنتن لەگەڵ هەریەك لە تاران و دیمەشق و ئەنكەرە و بەغدا، چاوەڕوان دەكرێت (كورد) لە هەر چوار پارچەی كوردستان (بەتایبەت لە باشور و ڕۆژئاوا) دەرفەتی بەھێزكردنی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئەمرێكادا بۆ بڕەخسێت، لەم چوارچێوەیەدا گرنگە كورد ئامادە بێت بۆ ئەوەی بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا ببەستێتەوە بە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی كوردستان، بە واتایەكی تر بەرژەوەندیەكانی كوردستان پاڕاڵێڵ بكات لەگەڵ بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا، بۆیە لە ئێستادا گرنگە كورد بەرنامەڕێژی بۆ سیاسەتی دەرەوە بكات و شێوازی (كاردانەوە بۆ ڕووداوەكان) بگۆردرێت بۆ نەخشەڕێگایەكی ستراتیژی، تاكو بتوانێت پەیوەندیە نێوەدەڵەتیەكانی بگەیەنێتە ئاستێكی باڵاتر.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان