ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بە وێنە؛ لە سلێمانی سەوزە بە ئاوی زێراب ئاو دەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای بڕیاری قائیمقامیەت و كشتوكاڵی سلێمانی بۆ قەدەغەی ئاودانی سەوزە بە ئاوی زێراب، لە ناوچەیەكی خوارووی سلێمانی سەوزە بە ئاوی زێراب ئاو دەدرێت و شارەوانیش ڕایدەگەیەنێت، كە ڕێگریان لەو زیادە‌ڕۆییە كردووە.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە‌شی لابردنی سە‌رپێیچی و زیادە‌ڕۆیی شارە‌وانی سلێمانی رێگری لە‌زیادە‌ڕە‌وییە‌ك دەكات، كە پە‌یوە‌ندی بە‌ژیانی ھە‌موومانە‌وە ‌ھە‌یە‌.

ڕوونیشی كردۆتەوە، تیمە‌كانمان ئە‌مڕۆ ١٥-٨\٢٠٢٠ بە‌ھاوكاری بە‌شی ئامێیرە‌كان و بە‌شی پۆلیسی شارە‌وانی ھە‌ڵمە‌تیكیان ئە‌نجامدا بۆ گە‌ڕە‌كی كە‌نە‌سوورە‌ لای چاندنی سە‌وزەكان، كە‌ بە‌داخە‌وە‌ ھە‌ستاون بە ‌لابردنی صە‌بی سە‌ر زێیرابە‌كان و ‌غە‌تاسیان تێكردوە‌ بۆ ئاودانی سە‌وزە‌كان، كە ‌ئە‌مە‌ جگە‌ لە‌زیادە‌ڕە‌وی، كارێیكی ناتە‌ندرووستە‌ بۆ ژیانی ھاووڵاتیان.

ڕاشیگەیاندووە، تیمە‌كانمان و ھاوكارانی ھە‌ستان بە‌گرتنی غە‌تاسە‌كان و لابردنی سۆندە‌كان و صە‌بە‌كانیان خستە‌وە‌ سە‌ر زێرابە‌كان.

 

ژینگە

وەرزی پاییز دەستپێدەكات
ڕۆژی 22-9 پاییزە .. بۆچی پێی دەڵێن هاوسەنگی پاییزە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوو سبەی، واتە ڕۆژی سێ‌ شەممە 22-9-2019 یەكەم ڕۆژی (وەرزی پاییز)ە لە نیوەگۆی باكووری زەوی و یەكەم ڕۆژی (وەرزی بەهار)ە لەنیوەگۆی باشووردا.

ڕۆژی سێ‌ شەممە بەرواری 22-9-2019 كاتژمێر 12ی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستانی عیراق، ماوەی شەو و ڕۆژ لەنیوە گۆی باكووری زەوی بە تەواوی یەكسان دەبێت بۆ 12 كاتژمێر ڕۆژ و 12 كاتژمێریش شەو، بەمەش لە ڕووی فەلەكییەوە ڕۆژی سێ‌ شەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژ و دەستپێكی وەرزی (پاییز) لەنیوە گۆی باكووری زەوی كە بە (هاوسەنگ بوونی پاییزی) ناسراوە و بە پێچەوانەوە، دەبێتە یەكەم ڕۆژی (وەرزی بەهار) لەنیوەگۆی باشووری زەوی، كە بە (هاوسەنگ بوونی بەهاری)ی ناسراوە و تیایدا خۆر ڕێك لە ڕۆژهەڵات هەڵدێت و لە ڕۆژئاوادا ئاوادەبێت.

لەگەڵ یەكەم ڕۆژی پاییز گۆڕانكاری لە ئاست و ڕێژە و ماوەی بەركەوتنی تیشكی خۆر لەسەر زەوی ڕوودەدات، هەر ئەمەشە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی گۆڕانكاری بەرچاو لە پلەكانی گەرما لەسەر ڕووی هەسارەكەماندا.

لای خۆشیەوە، سادق عەتیە، شارەزای كەشناسی عیراقی ڕایگەیاندووە، ڕۆژی سێ‌ شەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی پاییزی ئەمساڵ و بەهۆیەوە شەپۆلی شەپۆلی هاوینەی ڕۆژهەڵاتی (ئیستیوائی) پاشەكشە دەكات و شەپۆلی زستانە (ڕۆژئاوایی) هەڵدەكاتە سەر عیراق.

ڕاشیگەیاندووە، پێشبینییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، كە هەوایەكی نیمچە جەمسەری سارد لە ئاستە بەرزەكانی هەوا داببەزێت لە سێ‌ یەكی كۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوودا و بەهۆیەوە كەشوهەوا سارد دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

دۆسێی سووتانی دار سنەوبەرەكانی سلێمانی دەگەیەندرێتە داواكاری گشتی

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەیەك كەسایەتی سلێمانی یاداشتێك ئاڕاستەی داواكاری گشتی دەكەن بە مبەەستی جوڵاندنی سكاڵا لەسەر دۆسێی سووتانی دار سنەوبەرەكانی سلێمانی.

لەو یاداشتەدا كە 22 كەسایەتی واژۆیان لەسەر كردووە، ئاماژەدراوە بەوەی سووتانی دارەكانی سلێمانی “پیلان بۆداڕێژراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەك شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دوو شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان