بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر و چوار مێرد منداڵ دەستگیرکران


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بازرگانێکی لە کاتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر  و چوار مێردمنداڵی دەستگیرکرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە پێناو ڕێگریکردن لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە ، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینە بەردەوامەکانیان ڕۆژی ٢٠٢٣/٥/٢٦ لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد بەناوی ( م ، أ ، أ ) لە کاتی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە .

لە شوێنی دەستگیرکردنەکەی تۆمەتباردا دەستگیرا بەسەر تەرازوی پێوانەکردن و کەرەستەی کێشانی ماددەکان و چەند بڕ و جۆرێک لە ماددە هۆشبەرەکانی ( هێرۆین ، شیشە ، ماریجوانە ) هەروەها دەستگیرا بەسەر چەکێکی بێ مۆڵەت لە جۆری دەمانچە ، لە ئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی ( ٢٦ ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە .

هەروەها دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، لەلایەکی ترەوە لە پارکی منارەی ناو بازاڕی ( ڕانیە ) چوار مێرمنداڵ دەستگیرکران کە هەستاون بە بەکارهێنانی هەندێک ماددەی زیانبەخش بۆ مەبەستی بێهۆشبونیان بەکاریان هێناوە ، بە فەرمانی دادوەر لەبەر تایبەتمەندی کەیسەکەیان و کەمی تەمەنیان ڕادەستی پۆلیسی نەوجەوانانی ڕانیە کران .

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان داوا لە دایکان و باوکان دەکات کە بەشداربن لە هەڵمەتی هۆشیاری لە زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان و زیاتر چاودێری و ڕێنوێنی منداڵەکانیان بکەن بە مەبەستی بەدورگرتنیان لە یخراپەکانی ئەو ماددانە لەسەر تاک و کۆمەڵگاکەمان .

نوێترین زانیاری لەسەر تەندروستی ئەو خوێندکارانەی لە سەیرانگای دوکان ژەهراوی بون
پێشت نوێترین زانیاری لەسەر تەندروستی ئەو خوێندکارانەی لە سەیرانگای دوکان ژەهراوی بون
بڕێكی زۆر برنجی نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان گەیشت
دواتر بڕێكی زۆر برنجی نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان گەیشت
پەیوەندیدار