ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پاڵەوانی بیرکاری لەهەرێمی کوردستان دیاریدەکرێت

خەڵک – نزار جەزا

 

پێشبڕکێی بیرکاری بۆ دیاریکردنی پاڵەوانی بیرکاری لەشاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و بڕیارە دوو سبەی لەمەراسیمێکدا لەکۆی ٦١٤ قوتابی یەکەم و دووەم  و سێیەم دەستنیشانبکرێن.

 

ئاری ڕەسوڵ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لەدەزگای ڕوانگە بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند،  پێشبڕکێی بیرکاری یەکێکە لە پرۆژەکانی دەزگای روانگە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدات.

 

زیاتر ڕوونیکردەوە، پڕۆژەکە پێشبڕکێیەکە لە نێوان قوتابیانی پۆلی ١٠ی بەشی زانستی قوتابخانەکانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ‘پاڵەوانی بیرکاری’  و دیاری کردنی پلەکانی یەکەم، دووەم و سێیەم.

 

لەپێشبڕکێکەدا لەسەرتانسەری کوردستان، ٦١٤ قوتابی بە نوێنەرایەتی ٦١٤ قوتابخانە بەشداریانکرد و ئێستا ٦ قوتابی کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەست هێنانی پلەی یەکەم تاکو سێیەم.

 

ئاری لەبارەى ئامانجی پڕۆژەکە ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، ئامانجی پڕۆژەکە هاندانی قوتابیانە بۆ گرنگیدان بە بەشە زانستییەکان و بەرزکردنەوەی  ئاستی هۆشیاری دایک و باوکان سەبارەت بە گرنگی بەشە زانسییەکان. دەزگای روانگە هەوڵدەدات لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەوە، ئارەزوی قوتابیان بۆ بەشە زانستییەکان (بەتایبەتی وانەی بیرکاری) زیاد بکات.

 

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، لەقۆناغی یەکەمدا،  ٦١٤ قوتابی بە نوێنەرایەتی ٦١٤ قوتابخانەی هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەی یەکەمیان ئەنجامدا و ١٠ قوتابی لە تاقیکردنەوەکە هەڵبژێردران بۆ قۆناغی دووەم. لەقۆناغی دووەمدا ١٠ قوتابی تاقیکردنەویان ئەنجامدا و ٦ قوتابی هەڵبژێردران بۆ قۆناغی کۆتایی.

 

ئاشکرایکرد، قۆناغی کۆتایی، دوو سبەی لەبەرواری ١٧-٨-٢٠٢٠ لە شاری هەولێر ئەنجامدەدرێت، کە تەنها ئەو شەش قوتابییە پیشبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانی بیرکاری لە سەر ئاستی کوردستان، دواتر  براوەکانی یەکەم، دووەم و سێیەم دەستنیشان دەکرێن.

 

ناوبراو لەبارەى خەڵاتەکانەوە باسی لەئەوەکرد، خەڵاتی یەکەم دوو هەزار دۆلار و گەشتێکی زانستییە بۆ دەرەوەی وڵات و نازناوی پاڵەوانی بیرکاری پێدەبەخشرێت، هاوکات بڕی دوو هەزار دۆلاریش بە قوتابخانەى قوتابیی یەکەم دەدرێت. خەڵاتی دووەم هەزار و ٥٠٠ دۆلارە بۆ قوتابیی دووەم و هەزار و ٥٠٠ دۆلار بۆ قوتابخانەکەی. هەروەها خەڵاتی سێیەم هەزار دۆلار بۆ قوتابیی سێیەم و هەزار دۆلاری دیکە بۆ قوتابخانەکەی.

 

ریکلام

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان