بڕێكی زۆر برنجی نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان گەیشت



وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە دوو كەشتی پڕ لە برنجی جۆری تایلەندی بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان گەیشتۆتە بەندەرەكانی وڵات.

لمی هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بازرگانی خۆراك لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوو كەشتی بە بڕی 85 هەزار تەن لە برنجی تایلەندی و ئەمریكی گەیشتۆتە ناوچەی (ئەدلا) لە بەندەری ئوم قەسر و تایبەتە بە بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، تیمی پشكنینی تاقیگەیی لە بەشی كۆنتڕۆڵی جۆری پشكنین بۆ برنجەكە دەكەن و نموونەی وەردەگرن بەشێوەی ڕاستەوخۆ و هاوكات نموونەشی لێ‌ دەنێرن بۆ تاقیگەی ناوەندی لە بەغدا بۆ تەواو كردنی سەرجەم پشكنینەكان تاوەكو دڵنیا ببنەوە لە كوالێتی و باشی برنجەكە.

جەختیشی كردۆتەوە، دوای تەواو بوونی پشكنین، ڕاستەوخۆ برنجەكە دابەشی سەر بریكارەكانی خۆراك لە پارێزگاكان دەكرێت بەپێی پلانی بەبازاڕكردن و دابەشكردن.

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر و چوار مێرد منداڵ دەستگیرکران
پێشت بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر و چوار مێرد منداڵ دەستگیرکران
شەپۆلێكی دیكەی باران و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی دیكەی باران و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار