ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“ئەگەر پلانی نێودەوڵەتی نەبێت، كازمی لە چاكسازییەكانی سەركەوتوو دەبێت”

خەڵك-تەنیا هەورامی

 

سەرۆكی بزاڤی چاكسازی و گەشە ڕایدەگەیەنێت، ئەو كارەی كازمی دەستیپێكردووە قورسە، بەڵام سوورە لەسەر جێبەجێكردنی چاكسازییەكانی لە عیراق.

دوای دەستبەكاربوونی موستەفا كازمی وەك سەرۆك وەزیرانی عیراق، دەیەوێت بەشێك لە بودجەی بەهەدەردراوی عیراق بگێڕێتەوە بۆ خەزێنە دەوڵەت و بەو هۆیەشەوە چەندین چاكسازی لە دەروازە سنوورییەكان تاكو بڕینی مووچەی هەزاران فەرمانبەری دوو مووچە دەست پێكردووە.

د.محەمەد بازیانی سەرۆكی بزاڤی چاكسازی و گەشە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كازمی لەسەرەتای هاتنییەوە خۆی بە شەهیدی زیندوو ناوبردووە و پێشبینی ئەوەش دەكات لەهەر كاتێكدا تیرۆر بكرێت.
وتیشی”ئەو كارەی كازمی دەستیداوەتێ قورسە، بەڵام بەردەوامە لەسەر ئەوەی ئەو چاكسازیانە بكات، بەتایبەت دەروازە سنوورییەكان كە لەوێوە گەندەڵی زۆر هەیە بەكوردستانیشەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەسەڵاتدارانی كوردیش دەڵێن ئامادەیمان هەیە و هەماهەنگی دەكەین.
ئاشكراشیكرد، وەكو ئەوەی سەرۆكی دەزگایەكی هەواڵگری عیراق بووە، زانیاری لەسەر گەندەڵكاران هەیە و سەركەوتوو دەبێت، بە مەرجێك ئەگەر پلانی نێودەوڵەتی ڕێگر نەبێت.
ڕوونیشیكردەوە، ئەم پیاوە كاری زۆری كردووە و دڵم خۆشە بەو چاكسازیانە، بەڵام لە داهاتوودا وەك باس دەكرێت دەبێتە دیكتاتۆرێك یان نا، بەدڵنیاییەوە دیكتاتۆرەكان هەموویان بەو شێوەیە دروست دەبن و خزمەتی خەڵك دەكەن لە كۆتایدا بڕیارەكانیان لە بەرژەوەندی خۆیان دەبێت، ئەویش پەیوەستە بە گەلی عیراقەوە.

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان