تەندروستی جیهانی: بەم زووانە ئەگەری سەرهەڵدانی پەتایەكی دیكە هەیە



ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری سەرهەڵدانی پەتایەكی دیكەی مەترسیدار دەدات و لە كۆبوونەوەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا دەكات، ئامادەكاری بكەن بۆ سەرهەڵدانی هەر پەتایەكی دیكە.

تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)، لەمیانی کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ شەممە، داوای لە وڵاتان کرد چاکسازی پێویست بکەن بۆ ئامادەکاری بۆ ئەگەری سەرهەڵدانی پەتایەک لە داهاتوودا.

ڕاشیگەیاندووە، “ناتوانین ئەمە دوابخەین” و هۆشداریشیدا لەوەی پەتای داهاتوو پێدەچێت بەم نزیکانە ڕووبدات.

وتیشی، “پابەندبوونی ئەم نەوەیە (بە ڕێککەوتنی پەتاکە) گرنگە، چونکە ئەوە ئەم نەوەیەیە، کە ئەزموونی ئەوەی بینیوە، چۆن ڤایرۆسێکی بچووک چەندە بە ترسناکی دەتوانێت بێت”.

ئێستا 194 وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دانوستان لەسەر چاکسازیی گشتیی ڕێسا پابەندکەرەکان دەکەن، كە پابەندبوونی دەوڵەتەکان لە ئەگەری ڕوودانی هەر مەترسییەکی تەندروستی جیهانیدا دیاری دەکەن، هەروەها کار لەسەر پەیماننامەیەکی فراوانتری پەتاکە دەکەن، کە بڕیارە ساڵی داهاتوو پەسەند بکرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی وەزیرانی تەندروستی جیهانی لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێف بەشدارە بۆ تاوتوێکردن و تێڕوانین و پێداویستیەکانی رەوشی تەندروستی هەرێمی کوردستان.

نرخی دۆلار ڕاگەیەنرا و تمەن بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار ڕاگەیەنرا و تمەن بەرزبووەوە
پارێزگاری بانكی ناوەندی پڕۆژەیەكی نوێی ڕاگەیاند
دواتر پارێزگاری بانكی ناوەندی پڕۆژەیەكی نوێی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار