ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بۆردومانەكانی توركیا بە ڕاگەیاندنی جەنگ دژ بە عیراق دادەنرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
عەلی غانمی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دەستدرێژییەكانی توركیا بۆسەر سنورەكانی عیراق، یەكەمجار نییە و وەك ڕاگەیاندنی جەنگن دژ بە عیراق، چونكە بە گێچەڵكردن پۆلێن ناكرێن، لەو بارەیەشەوە دوای سازدانی دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمانی دەكات.

غانمی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”دەستدرێژییەكەی توركیا ڕاگەیاندنی جەنگن و تەنیا بە گێچەڵكردن دانانرێن، چونكە ئەوەی ڕوویدا بەكارهێنانی تەواوەتی هێز بوو، نەك تەنیا هەڕەشە و گێچەڵكردن، توركیا بەبێ‌ ئەوەی پێویست بكات خاكی عیراقی بەكارهێنا”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، داوای لە حكومەتی عیراق كرد “هەڵوێستێكی توند وەربگرێت و لەو ڕووەوە لەگەڵ كۆمەڵی نێودەوڵەتی پەیوەندی ببەستێت، بەڵام لەئێستادا حكومەت هەڵوێستێكی ڕوونی نەخستۆتەڕوو، وێڕای ئەوەی ڕێكارێكی زۆری لەبەردەمدایە”.

عەلی غانمی دەپرسێت:”گەر ئەو ئۆپەراسیۆنانە ڕێكەوتنیان لەسەر كراوە با بزانیین، ئەگەرنا حكومەتی عیراقی چۆن ڕێگە بەو دەستدرێژیانەی توركیا دەدات بەبێ‌ ئەوەی جموجۆڵێك لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دەستپێبكات، لەكاتێكدا عیراق ڕێكەوتنی زانیارییەكانی لەگەڵ ناتۆ هەیە”.

غانمی داوای سازدانی دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمانیشی كرد “بۆ گفتووگۆ لەسەر ئەو بابەتە و دەركردنی بڕیاری گونجاو لەپێناو وەڵامدانەوەی توركیا”.

لە بۆردومانەكەی 11ی ئەم مانگەی توركیا لە ناوچەی سیدەكانی سەر بە پارێزگەی هەولێر، ژمارەیەك لە هێزەكانی پاسەوانی سنور شەهید بوون، دوو فەرماندەی باڵای ئەو هێزانەش لەنێوان شەهیدەكاندا بوون.

عێراق

كازمی: وڵات لە دۆخێكی هەستیاری ئابووری و تەندروستی و ئاسایشدایە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق ڕایدەگەیەنێت: وڵات لە دۆخێكی هەستیاری ئابووری و تەندروستی و ئاسایشدایە.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختی لەسەر گرنگی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاڵنگارییەكانی ئێستا كردووەتەوە كە لەڕووی هونەرییەوە پارێزگاكان دووچاری بوون.

ڕوونیشكراوەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا دورخستنەوەی پاڵنەرە سیاسییەكان لەپێناو بەردەستخستنی پێداویستییەكان بەشێوەیەكی خێرا و زیاتر پیشەیی، تاووتوێ كراوە و مستەفا كازمی ڕایگەیاندووە:”وڵات لەدۆخێكی هەستیاری ئابووری و تەندروستی و ئاسایشدایە و خواستی خەڵكیشیان لەسەرە”.

كازمی جەختیشی‌ لەوە كردووەتەوە:”بەئامانجی لابردنی بەربەستەكان و دەستەبەركردنی پێدوایستییە واقیعییەكان، حكومەت هەموو هەوڵەكان دەخاتەگەڕ”.

هەروەك سەرۆك وەزیرانی عیراق داواشی كردووە دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان بەگیانی یەك تیم بۆ بەجێهێنانی داواكارییەكانی خەڵكی كار بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سبەینێ‌ پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سبەینێ‌ پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر 10 پڕۆژە یاسا دەكرێت.

بەپێی نووسراوێك، كە سەرۆكایەتی پەڕلەمانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ دوو شەممە لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ كۆبوونەوەی پەڕلەمان ئەنجام دەدرێت.

بەپێی نووسراوەكە، گفتوگۆ و خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ 10 پڕۆژە یاسا دەكرێت و دواتر 15 خوولەك بۆ گفتوگۆی گشتی تەرخان دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ڕاوێژكارێكی پێشووی بەرهەم ساڵح: دەبێت غەدری سەر فەرمانبەران لابرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕاوێژكارێكی پێشووی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق ڕادەگەیەنێت، بودجەی ئەمساڵی عیراق زەبەلاحترین بودجەیە لە مێژووی وڵاتەكدا، كە ۱٤۸ ترلیۆن دینارە بۆ ساڵی ۲٠۲٠ لە بودجەی چەندین وڵاتی ناوچەكە زیاترە، دەشڵێت: “پێویستە ئەو غەدرە لەسەر فەرمانبەرانی كوردستان هەڵبگیرێت و قوتی خەڵك نەبێتە قوربانی ململانێكان”.

سالار مەحمود، ڕاوێژكاری پێشووی سەرۆك كۆماری عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، عیراق بەقەیرانێكی ئابووری مەترسیداردا تێپەڕ ئەبێت و هەرێمی كوردستانیش لە قوڵترین قەیرانی ئابوریدایە، بۆیە ڕێككەوتنی كوردستان و عیراق بەشێك لەنەهامەتییەكانی خەڵك بۆ قۆناغێك كەم ئەكاتەوە، بەردەوامبونی ئەم دۆخە نیگەرانی و نەهامەتیەكان زیاتر دەكات.

وتیشی، “بەڕێككەوتن پشكی مووچەی هەرێم لە بودجە بچەسپێنرێت و پێویستە ئەو غەدرە لەسەر فەرمانبەرانی كوردستان هەڵبگیرێت و قوتی خەڵك نەبێتە قوربانی ململانێكان”.

ڕاشیگەیاندووە، نوێنەرانی كورد لەپەڕلەمانی بەغدا پێویستە بەیەك دەنگ خۆیان بۆ شەڕی قوتی خەڵكی كورستان حازر بكەن، داكۆكی لە قوتی خەڵك واجبی یاسایی و ئەخلاقیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، گەورەترین كورتهێنان لە مێژووی عیراقدا لە پڕۆژە بودجەی ئەمساڵدایە، كە ۸۱ ترلیۆن دینارە، لەبەر ئەوە جگە لەدابینكردنی مووچە ناتوانرێ پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێویست بۆ شارەكان و خەڵكەكە دەستەبەر بكرێت.

ئاشكراشی كردووە، بودجەی ساڵی ۲٠۱۹ی عیراق ۱٤۲ ترلیۆن دینار بوو، جگە لەمووچە هیچ پڕۆژەیەكی ستراتیژی پێ جێبەجێ نەكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان