ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پێی باشە شێوازەكەی عەبادی بەكاربهێنێت
پەرلەمانتارێك لەبارەی هەرێمەوە داوایەك لە كازمی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی ڕەوتی حیكمە كە لەلایەن عەممار حەكیمەوە سەركردایەتی دەكرێت، داوا دەكات هەمان ڕێوشوێنی سەردەمی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو لەبەرانبەر “پێشێلكارییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دەستور و یاساكان”، بەكاربهێنرێت.

حەسەن فدعەم، پەرلەمانتاری ڕەوتی حكیمە لە لێدوتنێكیدا بۆ ماڵپەڕی (بغداد الیوم) ڕایگەیاندووە”حكومەتی هەرێمی كوردستان هەلێكی گەورەی لەبەرجەمدایە بۆ خستنەڕووی نیازپاگی، گەر بەدەم مەرجەكانی بەغداشەوە نەچێت، ئەوا ئامرازی یاسایی و دەستوری زۆر هەن كە كاتی خۆی لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووەوە لە دژی هەرێم بەكارهێنران”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی ڕەوتی حیكمە”حكومەتی ئێستا بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمین دەتوانێت حكومەتی هەرێم تەنگەتاوبكات لەڕێی گرتنەبەری هەنگاوە یاساییەكان، بۆ نمونە زامنكردنی گەیشتنی مووچە بە شێوەیەكی شەفاف بۆ هەرێمی كوردستان، تا بپارێزرێت و بەدووربێت لە دەستی چاوچنۆك و گەندەڵكاران”.

حەسەن فدەعەم دەڵێت”حكومەتی كوردستان لەئێستادا تووشی شەرمەزاریی بووە بەرانبەر بە گەلەكەی، چونكە بۆ چەندان ساڵە ئەو پارەیە بۆخۆی دەبات كە لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە ڕەوانە دەكرێت و دەچێتە گیرفانی گەندەڵكاران و حزبەكان و سەركردە گەندەڵەكانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵەكانی هەرێم هەڵدەخەڵەتێنن كە گوایە بەغدا مووچەكانیانی نەناردووە”.

پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هیوای خواستبوو لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لە بەغدا بگەنە ڕێكەوتنێكی هاوسەنگ، سەبارەت بە ناكۆكییە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان كە چەند ساڵێكە بەردەوامن.

عێراق

كازمی: وڵات لە دۆخێكی هەستیاری ئابووری و تەندروستی و ئاسایشدایە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق ڕایدەگەیەنێت: وڵات لە دۆخێكی هەستیاری ئابووری و تەندروستی و ئاسایشدایە.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختی لەسەر گرنگی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاڵنگارییەكانی ئێستا كردووەتەوە كە لەڕووی هونەرییەوە پارێزگاكان دووچاری بوون.

ڕوونیشكراوەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا دورخستنەوەی پاڵنەرە سیاسییەكان لەپێناو بەردەستخستنی پێداویستییەكان بەشێوەیەكی خێرا و زیاتر پیشەیی، تاووتوێ كراوە و مستەفا كازمی ڕایگەیاندووە:”وڵات لەدۆخێكی هەستیاری ئابووری و تەندروستی و ئاسایشدایە و خواستی خەڵكیشیان لەسەرە”.

كازمی جەختیشی‌ لەوە كردووەتەوە:”بەئامانجی لابردنی بەربەستەكان و دەستەبەركردنی پێدوایستییە واقیعییەكان، حكومەت هەموو هەوڵەكان دەخاتەگەڕ”.

هەروەك سەرۆك وەزیرانی عیراق داواشی كردووە دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان بەگیانی یەك تیم بۆ بەجێهێنانی داواكارییەكانی خەڵكی كار بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سبەینێ‌ پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سبەینێ‌ پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر 10 پڕۆژە یاسا دەكرێت.

بەپێی نووسراوێك، كە سەرۆكایەتی پەڕلەمانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ دوو شەممە لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ كۆبوونەوەی پەڕلەمان ئەنجام دەدرێت.

بەپێی نووسراوەكە، گفتوگۆ و خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ 10 پڕۆژە یاسا دەكرێت و دواتر 15 خوولەك بۆ گفتوگۆی گشتی تەرخان دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ڕاوێژكارێكی پێشووی بەرهەم ساڵح: دەبێت غەدری سەر فەرمانبەران لابرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕاوێژكارێكی پێشووی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق ڕادەگەیەنێت، بودجەی ئەمساڵی عیراق زەبەلاحترین بودجەیە لە مێژووی وڵاتەكدا، كە ۱٤۸ ترلیۆن دینارە بۆ ساڵی ۲٠۲٠ لە بودجەی چەندین وڵاتی ناوچەكە زیاترە، دەشڵێت: “پێویستە ئەو غەدرە لەسەر فەرمانبەرانی كوردستان هەڵبگیرێت و قوتی خەڵك نەبێتە قوربانی ململانێكان”.

سالار مەحمود، ڕاوێژكاری پێشووی سەرۆك كۆماری عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، عیراق بەقەیرانێكی ئابووری مەترسیداردا تێپەڕ ئەبێت و هەرێمی كوردستانیش لە قوڵترین قەیرانی ئابوریدایە، بۆیە ڕێككەوتنی كوردستان و عیراق بەشێك لەنەهامەتییەكانی خەڵك بۆ قۆناغێك كەم ئەكاتەوە، بەردەوامبونی ئەم دۆخە نیگەرانی و نەهامەتیەكان زیاتر دەكات.

وتیشی، “بەڕێككەوتن پشكی مووچەی هەرێم لە بودجە بچەسپێنرێت و پێویستە ئەو غەدرە لەسەر فەرمانبەرانی كوردستان هەڵبگیرێت و قوتی خەڵك نەبێتە قوربانی ململانێكان”.

ڕاشیگەیاندووە، نوێنەرانی كورد لەپەڕلەمانی بەغدا پێویستە بەیەك دەنگ خۆیان بۆ شەڕی قوتی خەڵكی كورستان حازر بكەن، داكۆكی لە قوتی خەڵك واجبی یاسایی و ئەخلاقیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، گەورەترین كورتهێنان لە مێژووی عیراقدا لە پڕۆژە بودجەی ئەمساڵدایە، كە ۸۱ ترلیۆن دینارە، لەبەر ئەوە جگە لەدابینكردنی مووچە ناتوانرێ پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێویست بۆ شارەكان و خەڵكەكە دەستەبەر بكرێت.

ئاشكراشی كردووە، بودجەی ساڵی ۲٠۱۹ی عیراق ۱٤۲ ترلیۆن دینار بوو، جگە لەمووچە هیچ پڕۆژەیەكی ستراتیژی پێ جێبەجێ نەكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان