ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هەژموونی ئێرانی یەكێكیانە
ئەمریكا باس لە هۆكارەكانی مانەوەی دەكات لە عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ

جەنەراڵ كینیت ماكنزی فەرماندەی باڵای هێزەكانی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، ئاستی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق و سوریا لەچەند مانگی داهاتوودا دادەبەزێت، بەڵام تائێستا هیچ فەرمانێكیان بۆ پاشەكشەپێكردنی هێزەكان پێنەگەیشتووە.

رۆژنامەی (نیویۆرك تایمز) لە راپورتێكیدا و لە زاری ماكنزییەوە بڵاویكردەوە”5200 سەربازی ئەمریكایی لە عیراقدا هەن، ئەو ژمارەیە لەدوای وتوێژەكان لەو بارەیەوە گۆڕانكاریی بەسەردا دێت”.

فەرماندەی باڵای هێزەكانی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، پێشبینی دەكات هێزەكانی ئەمریكا و هێزەكانی تری هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، پارێزگاریی لە بوونی درێژخایەنی خۆیان بكەن لە عیراق كە بە وتەی ئەو”بۆ یارمەتی و هاوكارییە لە هەوڵەكانی بەگژداچوونەوەی داعش و راگرتنی بەناو (هەژموونی ئێرانی لە وڵاتەكە)”، بەڵام رەتیكردەوە قەربارەی بوونی هێزەكانیان ئاشكرا بكات، ئەمەش لەكاتێكدایە كە چەند بەرپرسێكی تری ئەمریكایی رایانگەیاندووە”گفتووگۆكان لەگەڵ بەرپرسانی عیراقی كە لەم مانگەدا دەستپێدەكەنەوە، دەبنە مایەی كەمكردنەوەی ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا بۆ نزیكەی 3500 سەرباز”.

هەر لە راپۆرتەكەی (نیویۆرك تایمز)دا هاتووە”500 سەربازی تری ئەمریكایی هەن لە سوریا كە پشتوانی لە هێزەكانی سوریای دیموكراتی كوردی دەكەن، بەڵام ماكنزی لە كۆنگرەیەكی ئەمنی كە لەلایەن پەیمانگەی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ ئاشتی رێكخرابوو رایگەیاندبوو”لەو بڕوایەدانیین ئێمە تاهەتا بۆ قۆناغێك لە قۆناغەكان لە سوریادا بمێنینەوە، دەمانەوێت لەوێ‌ كەمترین قەبارەمان هەبێت، بەڵام لە راستیدا نازانم ئەوە كە روودەدات”.

جەنەراڵ ماكنزی و بەرپرسانی تری ئەمریكایی دەڵێن”دەكرێت ویلایەتە یەكگرتووەكان چاو بە پاشەكشەپێكردنی هێزەكانیدا بخشێنێتەوە لە عیراق و سور یا، چونكە هێزە خۆجێییەكان لەوێ‌، تا دێت زیاتر توانا پەیدا دەكەن بەتەنیا رووبەڕووی داعش ببنەوە، لەگەڵ هەندێك یارمەتی تەكنیكی و هەواڵگری و لۆجستی ئەمریكایی”. راپۆرتەكە ئاماژەی بە ستایشكردنی جەنەراڵ ماكنزی كردووە بۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق لەبەرانبەر”هەوڵە سەرەتاییەكانی دژ بە گروپەكانی مقاوەمە و حەشدی شەعبی كە بەبێ‌ بەڵگە تۆمەتباری كردن بە ئەنجامدانی هێرشی مووشەكی بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا و راهێنەرانی ئەمریكایی لە عیراق”، لەگەڵ ئەوەشدا فەرماندەی باڵای هێزەكانی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەپێویستی زانیوە، بەرپرسانی ئەمریكایی زیاتر دانبەخۆداگربن لەگەڵ حكومەتی نوێی عیراق، چونكە ” ئەوان بەوپەڕی تواناوە هەوڵ دەدەن هەرچییەكیان پێبكرێت بیكەن بۆ رێگرتن لە دروستبوونی پشێوی لە عیراق”.

عێراق

ڕێگە بە عیراق دەدرێتەوە كارەبا لە ئێران بكڕێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان جارێكی تر عیراق لە سزاكانی سەر ئێران بەدەر دەكات و ڕێگەی پێدەدات بۆ ماوەی 60 ڕۆژی تر كارەبا لە ئێران بكڕێت.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی ئەمریكا، درێژكردنەوەی بەدەركردنی عیراق لەو سزایانە، ڕێگە بۆ بەغدا خۆشدەكات، تا ڕێوشوێنی كاریگەر بۆ كەمكردنەوەی پشتبەستن بە ئێران بۆ دەستخستنی وزە بگرێتەبەر.

ئەمریكا پێشتر مۆڵەتی 90 ڕۆژ و 120 ڕۆژی داوەتە عیراق، تا كارەبا لە ئێران بكڕێت، درێژكردنەوەی مۆڵەتی ئەمجارەش بە بۆچوونی عیراقییەكان كە ماوەیەكەی كەمترە، كاردانەوەی تەنگژەكانی نێوان هەردوو وڵاتە بەهۆی هێرشەكانی ئەمدواییە بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق.

پێشتر دێڤید هێڵ بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەكاتی دانیشتنی گوێگرتن لە ئەنجومەنی پیران ڕایگەیاندبوو، عیراق دەتوانێت لەماوەی 60 ڕۆژدا، لەڕووی دابینكردنی وزەوە، پشتبەستنی بە ئێران كەمبكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

غالب محەمەد؛ كۆمپانیای نیشتیمانی پەیوەندییەكان كۆتایی بەگرانی نرخی پەیوەندییەكان دەهێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، ئەمرۆ پەڕلەمان بریارێكی گرنگی دا بە ناچاركردنی حكومەت بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتیمانی پەیوەندییەكان ئیتر كۆتایی بە قۆرخكاری كۆمپانیاكانی پەیوەندی دەهێنرێت و ئەگەر بمێنێت تەنها بەنسبە دەبێت و كاری سیخوری بۆ حزبەكانیش نامێنێت .
غالب محەمەد عەلی، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمرۆ 24 ی ئەیلول ی 2020 پەڕلەمان بریارێكی گرنگیدا بە ناچاركردنی حكومەت بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتیمانی پەیوەندییەكان (كۆمپانیاكانی مۆبایل) .

وتیشی،”بریارەكەی ئەمرۆ دوای بریاری دادگای كەرخ هات بە راگرتنی مۆڵەتی كۆمپانیا حزبییەكانی بواری مۆبایل، كە ئەمەهەنگاوێكی گرنگە بۆ دەرهێنانی بواری پەیوەندییەكان لە دەستی كۆمپانیا حزبییەكان و گێڕانەوەی بەشێك لە داهاتەكەی بۆ خەزێنەی دەوڵەت لەبری خەزێنەی حزب”.

ڕاشیگەیاند ، كاری ئەم كۆمپانیایە كۆنترۆڵی دەزگا سیخورییەكانی حزب بەسەر ئەم كۆمپانیا حزبیانەوە نامێنێ و دەوڵەت و پەڕلەمان دەتوانێت چاودێری كارەكانی بكات ، هەروەها ئیتر بۆ پەیوەندییەكان تەنها حكومەت بڕیار لەسەر نرخ دەدات.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر بڕیارەكە جێ بەجێ بكرێت كۆمپانیاكانی ئێستای پەیوەندی كردن نامێنن گەر بشمێنن دەبێت بە شێوەی نسبە لەگەڵ ئەو كۆمپانیا حكومییە كار بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان عيراق و توركیا دەستپێدەكەنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای ماوەیەك لە ڕاگرتنی گەشتەكان، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێ‌ هەینییەوە گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان عیراق و توركیا دەستپێدەكەنەوە، هەفتانەش چوار گەشت ئەنجام دەدرێن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن دەسەڵاتی فرۆكەوانی مەدەنی توركیاوە بڵاوكرایەوە”لە سبەینێ هەینی 2020،9/25وە، هێڵی ئاسمانی توركیا گەشتەكانی بۆ عیراق دەستپێدەكاتەوە و هەفتانەش چوار گەشت ئەنجامدەدرێن”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”كۆمپانیا فرۆكەوانییە توركییەكان و هێڵی ئاسمانی عیراقی، ڕێگەیان پێدەدرێت گەشتەكانیان بۆ فڕۆكەخانەكانی هەردوو وڵات ئەنجام بدەن”.

پێشتر، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێكارەكانی خۆپارێزی، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عیراق و توركیا ڕاگیران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان