ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

مستەفا كازمی لەسەر بۆردوومانەكەی توركیا بۆ سەر سیدەكان داوایەك لە سوپای عیراق دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

عەمید یەحیا ڕەسوڵ ڕایدەگەیەنێت: مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق داوای لە سوپا كردووە بەدواداچوون بۆ دەستدرێژییەكەی سوپای توركیا بكرێت.

عەمید یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند: وڵاتەكەی چاوەڕوانی هەڵوێست و لێدوانی لایەنی توركیا دەكات لەبارەی ئەو هێرشە ئاسمانییەی سوپای توركیا كردیە سەر هێزەكانی پاسەوانی سنووری عیراق و بووە هۆی كوژرانی 5 هاووڵاتی عیراقی كە دووانیان فەرماندەی هێزەكانی پاسەوانی سنوور و پۆلیسێكی ئەو هێزە بوون.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق وتیشی: مستەفا كازمی داوای لە سوپا كردووە بەدواچوون بۆ دەستدرێژییەكەی سوپای توركیا بكرێت و توركیاش لە پێناوی پاراستنی ڕێزی دراوسێیەتی و پەیوەندییە هاوبەشەكان ڕوونكردنەوە لەسەر پاڵنەرەكانی ئەو تاوانە بكات و لێپێچینەوە لە تاوانباران بكات.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە سەرۆكایەتی عیراق هێرشە ئاسمانیەكەی توركیای بۆ سەر ناوچەی سیدەكانی سەر بە هەرێمی كوردستانی ئیدانە كرد و بە پێشێلكارییەكی مەترسیداری سەروەری عیراقی لە قەڵەمدا.

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان