ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەرۆك كۆمار: ئەو ڕاگەیەنراوانەی تیایدا گرژی نیشان دەدرێت و ڕەنگدانەوەی ڕاستی گفتوگۆكان نییە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت: ناكۆكییە بەردەوامەكان لەبارەی بابەتە داراییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر مافی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە ڕووی یاساییەوە ڕەتدەكەینەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە نزیكەوە چاودێری وردەكاری و كاردانەوە فەڕمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی كردووە، لەبارەی دەرئەنجامی گفتوگۆ بەردەوامەكانی نێوان هەردوولا لە ماوەی دوو مانگدا بۆ گەیشتن بە پاكتاوكردنی دارایی كە لەو ڕێگەیەوە بەشە بودجە لە بودجەی ساڵانەی هەرێم بنێردرێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردووەتەوە، پشتیوانی و بە شێوەییەكی ورد و بەردەوام چاودێری گفتوگۆ بەردەوامەكانی كردووە بۆ گەیشتن بە پاكتاوی یاسایی دادپەروەرانە بۆ ئەو بابەتە، كە زۆربەی ئاستەنگەكانی لە ڕێگەی گفتوگۆوە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو نەهێڵراون و كەم كراونەتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار ئەوەشیخستووەتەڕوو، سەرۆك كۆمار سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر ئەو ڕاگەیەنراوانەی كە تیایدا گرژی نیشان دەدرێت و ڕەنگدانەوەی ڕاستی گفتوگۆكان نییە و ئەو ڕاستیەش ناخاتەڕوو كە ئومێدی ئەوە دەكرێت لە كۆتای ئەم هەفتەیە بگەنە ڕێككەوتن و چارەسەرێكی دادپەروەرانە و یاسایی پەیڕەو بكرێت كە مافی گەلانی عیراق بپارێزێت و لە ناویشیاندا مافی هاووڵاتیان لە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان.

ھاوكات سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بۆ ئەو پشتیوانییەی كە لە سەرەتاوە كردوویەتی بۆ گەیشتن بە پاكتاوێك كە زامنی گەیشتنی بودجە و دارایی حكومەتی فیدراڵ بكات، بۆ هەرێم لە ناویشیاندا مافی هاووڵاتیانی هەرێم و بە دڵنیایەوە لە ڕێگەی پەیڕەوكردنی بنەمای شەفافیەت و پشت بەستن بە دەقە یاساییەكان كە هیچ بۆشاییەك بۆ گەندەڵی و ساختەكاری ناهێڵێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، د. بەرهەم ساڵح ڕاشیگەیاند زامنكردنی مووچەی هاووڵاتیانی عیراقی و لە نێویشیاندا هاووڵاتیانی هەرێم مافێكی دەستورییە و لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە زامنی ئەو مافە بكەن و دەستاو دەستی پێنەكەن بەگوێرەی بەرژەوەندی سیاسی و خودی یان بەشێوەی ناشەرعی و نا یاسایی.

سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە كاریگەری ناكۆكییە بەردەوامەكان لەبارەی بابەتە داراییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر مافی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە ڕووی یاساییەوە ڕەتدەكەینەوە و پێویستە هەست بە ئازاری مەترسیداری هاووڵاتیانی هەرێم بكرێت، لەبەر ڕۆشنایی ئەم قەیرانەی ئێستا و داوای كرد كە بە زووترین كات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و بەرژەوەندی هاووڵاتیان بخەنە پێش بەرژەوەندی خودی و سیاسییەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرۆك كۆمار ھەروەھا دووپاتیكردەوە لەسەر دەست پێكردنی پەیوەندییەكان بۆ نەهێشتنی ئەم قەیرانە نوێیە و گێڕانەوەی بابەتەكە بۆ چوارچێوەی یاسایی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی.

کوردستان

لایەنەكان لەسەر (مەرجەعی باڵای كوردی) ڕێككەوتن

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات لە سوریا ڕایدەگەیەنێت، لایەنە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە قۆناغی دووەمی گفتوگۆكانیاندا ڕێككەوتوون لەسەر دروستكردنی مەرجەعی باڵای سیاسی.

ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات لە سوریا لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، لە قۆناغی یەكەمی گفتۆگۆكاندا بۆچوونی سیاسی هاوبەش دروستبووە و بە سەركەوتووی ئەنجامدرا، قۆناغی دووەمیش لە سێ خال پێكدێت، كە بریتین لە دروستكردنی مەرجەعی باڵای سیاسی و دۆخی خۆبەڕێوەبردن و پرسی سەربازی و ئەمنی.

ئاڵدار خەلیل وتیشی، پارتەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردی و ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا لەسەر مەرجەعی سیاسی ڕێككەوتوون و ناوەكەشی (مەرجەعی باڵای كوردی) دەبێت.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە بە سەرپەرشتی نوێنەری ئەمەریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، پڕۆسەی یەكخستنی نێو ماڵی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستیپێكردووە و تا ئێستاش دیدار و كۆبوونەوەكان بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نەتەوە یەكگرتووەكان: چەكدارانی سەر بە توركیا چەندین تاوانیان لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەنوێترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا ئاماژە بەوەكراوە كە گروپە چەكدارەكانی سەر توركیا چەندین پێشێلكاریان لە عەفرین و سەرێكانی و ناوچەكانی تری ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە.

ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاپۆرتێكدا باسی لەو توندوتیژی و پێشێلكاریانە كردووە، كە گروپەكانی سەر بە توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامیانداون، لەوانە دەستبەسەرداگرتنی موڵكە و ماڵی هاووڵاتیانی كورد و ڕفاندن و ئەشكەنجەدان.

هانی مەجلی كۆمیسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سوریا ڕایگەیاند، ئاماریان لەبەردەست نییە بۆئەوەی بڵێین چەند كەس دەست بەسەر ماڵ و موڵكیدا گیراوە یان دەركراوە، بەڵام هەندێك كەیسی تایبەتیمان دۆكیۆمێنت كردوون. لە هەندێك لە كەیسەكان بینیومانە كە خەڵك داوایان لێكراوە ماڵی خۆیان جێبهێڵن، ئەوەش لەلایەن سوپای نیشتمانیی سوریاوە. خەڵكی هەڵاتوون و بینیویانە كە ماڵ و موڵكیان دەستی بەسەردا گیراوە و زەحمەتیش بووە بۆئەوەی بگەڕێنەوە سەر موڵكیان.

كۆمیسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سوریا ڕاشیگەیاند، پێشێلكاریی زۆر خراپتریان بینیوە، لەوانەش دەستگیركردن و زیندانیكردن و ئەشكەنجەدان و توندوتیژیی سێكسی كە لە زیندانەكان ڕوویداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی: لەگەڵ حکومەتى عیراق دەگەینە ڕێکەوتنی کۆتایی

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت، گەشبینە، کە دەتوانن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەن بە رێککەوتنی کۆتایی.

 

سەرۆکی حکومەتى هەرێم لەتویتێکدا ڕایگەیاند، لەکاتێکدا کۆمەڵێک بەربەست بوونیان هەیە، تیمێکی بەهێزیان هەیە، بۆ دانوستان لەنێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى عیراق.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پەیوەندییە بنیاتنەرانەکانی نێوان هەولێر و بەغداد گرنگە بۆ سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عیراقیش.

 

باسی لەئەوەشکرد، گەشبینە، کە دەتوانن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەن بە رێککەوتنی کۆتایی.

 

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ناکۆکیەکانیان لەگەڵ حکومەتی عیراق زۆرن و کیشەی ئێستا نین و دەمێکە ئەو کێشانە ھەن، دەیانەوێت دڵنیایی بگەڕێننەوە بۆ ھاوبەشی ستراتیژی نێوانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان