ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ترسی وشكبوونی ئاوى دیجلە و فورات لەئارادایە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕاپۆرتێكی (ئەلمۆنتیتۆر)ی ئەمریكایی هۆشداریی دەدات لە دابەزینی ئاستی ئاوی هەردوو ڕوباری دیجلە و فورات لەم ماوەیەی دواییدا كە مەترسی وشكبوونی تەواوەتییان لێدەكرێت.

ئەو ماڵپەڕە ئەمریكاییە لە ڕاپۆرتەكەیدا باس هۆكارەكانی دابەزینی ئاستی ئاوى دوو ڕوبارەكە دەكات كە بۆ كەمبوونەوەی بارانی وەرزی و شكستخواردنی دەسەڵاتداران لە دروستكردنی تۆڕێكی ئاودێری بۆ كشتوكاڵ و پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بەدەستگرتن بە بەكارهێنانی ئاوەوە، دەگێڕێتەوە.

لەگەڵ ئەمەشدا، ڕاپۆرتەكە باس لە بوونی فاكتەرە درەكییەكانیش دەكات كە دەبنە مایەی وشكبووی ڕوبارەكان و گرنگترینیان دروستكردنی بەنداو و جیاكردنەوەی زێی لابەلايه كە كاریگییان لەسەر پشكی ئاوی عیراق دروستكردووە، بەتایبەتیش لە بەری توركیاوە كە هەوڵ دەدات ئاوی ئەو دوو ڕوبارە بۆ بەرهەمهیًَنانی وزەی كارەبا بەكاربهێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەرقاڵی دروستكردنی چەند بەنداوێكە.

توركیا لە ساڵی 2006، دەستیكرد بە دروستكردنی بەنداوی ئەلیسۆ و لە ساڵی 2018دا بەنداوەكەی بەكارهێنا، ئەمەش بووە مایەی كەمبوونەوەی ئەو ئاوەی دەڕژێتە عیراقەوە كە هێندەی تر مەترسی كەمبوونەوەی ئاوی لە وڵاتی نێوان دوو ڕوبارەكە دروستكردووە.

(ئەلمۆنیتۆر) باس لە سكاڵای چەندان ساڵەی عیراق دەكات بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوى دیجلە و فورات، بەڵام حكومەتە یەك لەدوا یەكەكانی عیراق، شكستخواردوو بوون لە گەیشتن بە ڕێكەوتن لەگەڵ توركیا بۆ ڕێكخستنی دابەشكردنی پشكی ئاو لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان