ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دهۆك ژمارەیەك تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 43 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و بەوەش ژمارەی چاكبوونەوە گەیشتە 621 كەس.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئابی 2020 چل و سێ نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 621 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 904 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

 

کوردستان

شارەزای سیاسی؛ لەم قەیرانانەدا زامنكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم سەرەكیتیرن پێویستیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پێشووی پەڕلەمانی عیراق و شارەزای سیاسی ڕایدەگەیەنێت، هەرێم ئامادە نیە پرۆسەی نەوت تەسلیمی بەغدا بكات، بەغداش هەموو هەوڵەكانی خسۆتەگەڕ لە قۆناغی ئێستادا بڕێك نەوتی هەرێم لە ڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێ و لە قۆناغی داهاتوودا هەموو پرۆسەكە بخاتە بندەستی خۆی.

سالار مەحمود، ئەندامی پێشووی پەڕلەمانی عیراق و شارەزای سیاسی ڕایگەیاندووە، گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم وای كردوە كۆمپانیاكان كۆنترۆڵی سەرچاوەی سامانی سروشتی هەرێم بكەن و لە هەر هەوڵێكی دەربازبووندا دادگاكانی بەریتانیا بەكار دێنن وەك لە ڕابردوو لەسەردەمی ئاشتی هەورامی سزای ماددی هەرێمیان دا.

ڕاشیگەیاندووە، چارەسەر ئامادەیی هەرێمە بە بەردەوامی لەبەغدا بۆ دەستەبەری شایستە داراییەكانی كوردستان بە گفتوگۆو گەیشتن بە رێكەوتن لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی داهاتوو، لەناو ئەم فرە قەیرانانەدا زامنكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم سەرەكیتیرن پێویستیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكەمین پاسپۆرت لە چەمچەماڵ درایە دوو تاقانەی شەهید و ئەنفالكراو

خەڵك- بەشی هەواڵ
لێپرسراوانی باڵای وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی قەزای چەمچەماڵ یان كرد و لەرێی كردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرتی قەزاكەوە، یەكەمین پاسپۆرتیان بەخشییە دوو تاقانەی شەهید و ئەنفالكراوی سنورەكە.

لەسەردانەكەی ئەمڕۆدا و لەمەراسیمێكدا، “رێبەر ئەحمەد” وەزیر و “چەتۆ ساڵح” بریكاری وەزارەتی ناوخۆ هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەك لەلێپرسراوانی حكومی پارێزگای سلێمانی، نوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵیان كردەوە و بەشەكانیان بەسەركردەوە و لەنزیكەوە لەچۆنێتی بەرێوەچوونی كاروباری ئەفسەر و كارمەندانی نوسینگەكەیان كۆڵییەوە.

دواتر و لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەییدا، “رێبەر ئەحمەد” وەزیری ناوخۆ گرنگی كردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرتی بۆ قەزاكە خستەروو بەتایبەت كەزیاتر لە 7500 بنەماڵەی شەهیدان لێرەن كەبەشێكی زۆریان خاوەنی چەندین كەسی ئەنفالكراون، وتیشی ئێمە هاتوین بەشێك لەو خزمەتگوزارییانەی كەحكومەت پێشكەشی هاوڵاتیانی دەكات بۆ هاوڵاتیانی ئەم سنورە بەردەست بكەین.

هەر لەكۆنفراسەكەدا، “چەتۆ ساڵح” بریكاری وەزارەتی ناوخۆ ڕایانگەیاند: خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بەئەركی سەرشانی خۆمان دەزانین لەم پێناوەشدا هەنگاوەكانمان زۆری ماوە بۆ خزمەتكردن، وتیشی شەرەفمەندین كە لەناوكەس و كارەكەی خۆماندا ئەمڕۆ یەكەم پاسپۆرت دەبەخشینە دوو تاقانەی شەهید و ئەنفالكراو.

لەو مەراسیمەدا وەزیر و بریكاری وەزارەتی ناوخۆ، یەكەمین دوو پاسپۆرتی چاپكراوی نوسینگەكەیان بەخشییە دوو كوڕی تاقانە كەباوكیان شەهید و ئەنفالكراوە بەناوەكانی (ژیار ئاسۆ شەهاب، هەڤاڵ غالب محمد).

جێی باسە كردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ،‎ هەنگاوێكی تری خزمەت و كارئاسانییە بۆ كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوانی سنورەكە، هەموو ئەو دەسەڵاتانەش كەلەبەرێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی سلێمانی بۆ وەرگرتنی پاسپۆرت و نوێكردنەوەی ئەنجام دەدرێت، لەنوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵیش دەبێت.

دواتر وەفدەكەی وەزارەتی ناوخۆ بەسەرۆكایەتی “رێبەر ئەحمەد” و “لیوا چەتۆ ساڵح” و وەفدی هاورێیان، بەمەبەستی دابەشكردنی پێداویستی (15) فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتی، سەردانی كۆگای نوێی پارێزگای سلێمانی بۆ هەماهەنگی قەیرانەكان كرد.

ئەم هەوڵەش دەرەنجامی سەردانە بەردەوامەكانی “چەتۆ ساڵح” بریكاری وەزارەتی ناوخۆ دێت بۆ ناوچە جیاوازەكان و بەدواداچوون بۆ داواكاری فەرمانگەكانی سەر بەوەزارەتەكەی و گه یاندنی ئه و داواكاریانه ش بۆ سەروی خۆی لە وەزیری ناوخۆو بەڕێز كاك “قوباد تاڵەبانی “جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

دابین كردنی ئەم پێداویستیانەش بەمەبەستی باشتر پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بەهاوڵاتیان و بەدەنگەوەهاتنی داواكاری و خواستی بەرێوەبەرایەتییەكان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانی؛ 3 كەس لە تەقەكەرانی چەمچەماڵ دەستگیر كران

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لە هەوڵەكانی هێزەكانیان بۆ دەستگیركردن و ڕێگریكردن لەو كەسانەی، كە بەتەقەی هەڕەمەكی دەیانەوێت ئارامی هاووڵاتیان تێك بدەن 3 كەس دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە لایەن هێزەكانیانەوە 3 كەس بەناوەكانی (س،ف،ع ) (گ،ن،م) (چ،ش،ح) نزیك زانكۆی چەرمۆ لەچەمچەماڵ، كەتەقەی هەڕەمەكیان كردبوو لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیركران .

ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتباران دانیشتوی چەمچەماڵن، لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە بەبڕیاری (570) ڕاگیراون ، 2 دەمانچە و یەك كڵاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێكی جۆری قەمەرە (ئۆپترا)ی تەقەكەرەكان دەستی بەسەردا گیراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان