ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سلێمانی؛بەهۆی نەبوونی پزیشكەوە نەخۆشخانەی منداڵان خزمەتگوزارییەكانی ڕاگرت

خەڵك – بەشی هەواڵ

نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە سلێمانی بەهۆی مانگرتنی پزیشكانی نیشتەجێی دێرین و پزیشكانی خولاو لە نەخۆشخانەكە كارەكانیان ڕاگرت و ڕایدەگەیەنێت ،”ناتوانن خزمەتگوزاری وەك پێویست پێشكەش بكەین”.

نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لەراگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كردەوە،كە بەهۆی مانگرتنی پزیشكانی نیشتەجێی دێرین و پزیشكانی خولاو لە نەخۆشخانەی دكتۆر جمال احمد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری لە سلێمانی ناتوانین خزمەتگوزاری وەك پێویست پێشكەش بكەین.

ڕاشیگەیاندووە، ناچارین ئەوە بە هەموو لایەك بڵێین، كە تا مانگرتنی ئەو پزیشكانە كۆتایی دێت سەردانی نەخۆشخانەكەمان نەكەن بۆ چارەسەركردنی منداڵەكانتان، چونكە لەوانەیە لەنەبوونی ئەو پزیشكانە دەوامی نەخۆشحانە پەكی بكەوێت و لەوانەیە ژیانی منداڵەكانتان بكەوێتە مەترسییەوە.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان