ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەكەكە شەهیدبوونی فەرماندەیەكی لە بۆردومانەكەی سیدەكان ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان، (پەكەكە)، شەهیدبونی فەرماندەیەكی لە بۆردومانەكەی سیدەكان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی (هەپەگە)”لە ڕۆژی 11ی ئابی 2020، عەگید گارزان ناوی تەواوی موراد كاڵكۆ كە یەكێكە لە فەرماندەكانی هەرێمی خواكوڕك و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عیراق چاوپێكەوتنی ئەنجامدا، بەڵام لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەكەی توركیا كە هێزەكانی عیراقی بەئامانج گرت شەهیدبوو”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”عەگید گارزان لە شاخەكانی كوردستان تەمەنێك تێكۆشانی كرد و لە مێژوی تێكۆشانی ئازادیی گەلی كوردستاندا بوو بە خاوەنی رەنجێكی گەورە، ئەو كە لە ساڵی 1975 لە شاری قەرس لەدایكبووە، لە ساڵی 1993 لە هەرێمی خەرزان بەشداریی لە ڕیزەكانی گەریلادا كردووە و لە رۆژی بەشداریكردنییەوە، تا ڕۆژی شەهیدبوونی، خاوەنی خۆڕاگریەكی بێوچان بوو، پەروەردەی پراكتیكی سەرەتایی گەریلایەتی لە خەرزان تەواو كرد و دواتریش 18 ساڵ لە زاگرۆس گەریلایەتی كرد، پاشانیش ڕوی لەبۆتان كرد”.

(هەپەگە) دەڵێت”عەگید گارزان لە ماوەی 27 ساڵی گەریلایەتی بەشداری لە چەندین چالاكیدا كرد، چەندین جار بریندار بوو، بەڵام رۆژێك لە رۆژانیش دور نەكەوتەوە لە شاخە ئازادەكان، بە وابەستەبوون بە شەهیدان و ڕێبەرایەتی و گەلی كوردی خۆڕاگرەوە، هەمیشە لە بەرەكانی پێشەوەدا بوو”.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان