وەزیری کشتوکاڵ هەواڵی بۆ دەرچوان پێیە



وەزیری کشتوكاڵی هەرێمی ڕایگەیاند، چەندین پلانیان بۆ بەفیڕۆنەچوونی بەرهەمی ئەمساڵی جوتیاران هەیە، دوو هەفتەی دیکەش لەبارەی دەرچوانی کشتوکاڵ کۆدەبێتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئەوەیخستەڕوو، ماوەی دوو ساڵە بەردەوام کار لەسەر بەفیڕۆ نەچوونی بەرهەمی کشتوکاڵی دەکەن.

ئەوەش لە ڕێگەی دامەزراندنی پڕۆژەی پیشەسازیی، بەبازاڕکردنی بەرهەمی جوتیاران، کرانەوەی سنورەکانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوەش لە ڕێگای ئەو ڕۆژژمێرە کشتوکاڵییەی لەگەڵ وەزارەتی عێراق دروستکراوە.

بێگەر تاڵەبانی وتی “ئێمە دەستەوەستان نابین، بە دانانی باج، قەدەغەی هاوردە هەوڵی خۆمان دەدەین”.

١١ هەزار دەرچووی بەشە کشتوکاڵییەکان لە خولەکانی وەزارەتی کشتوکاڵدا بەشداریان کردووە، چاوەڕوانی دەرفەتی کارن، وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند، “لە دوو هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ خاوەن پڕۆژە گەورەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پارێزگاکان و پڕۆژە کشتوکاڵییەکان کۆدەبینەوە بۆ دابەشکردنی ئەو توانایانە بەسەر کەرتی تایبەتدا”.

 

عێراق و وڵاتێكی دراوسێ‌ بۆ دۆلار و پارەدانی ئەلیكترۆنی ڕێككەوتن
پێت عێراق و وڵاتێكی دراوسێ‌ بۆ دۆلار و پارەدانی ئەلیكترۆنی ڕێككەوتن
کۆندێ هیچ کێشەی نییە و نەڕوات
دوات کۆندێ هیچ کێشەی نییە و نەڕوات
پەیوەندیدار