کۆندێ هیچ کێشەی نییە و نەڕوات



ڕاهێنەری بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆندێ هیچ کێشەیەک نییە و لەگەڵ بەرشەلۆنە دڵخۆشە.

ماوەی مانگێکە دانگۆی بەجێهێشتنی جۆلس کۆندێ بڵاوبۆتەوە لە بەرشەلۆنە و ئەو دڵخۆش نییە لەو یانەیە.

ئەمڕۆ چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند “جۆڵس یاریزانێکی باشە، ئێمە زۆر دڵخۆشین لەگەڵی، من تێناگەم بۆچی لە میدیاکان ڕاپۆڕت دەدەن کە کێشە هەیە، هیچ کێشەیەک نییە”.

لە ڕاپۆرتی میدیاکانە بڵاوبۆتەوە، کە کۆندێ حەز بە یاریکردن لە باڵەکاندا ناکات، دەیەوێت بەرگری یاریبکات، بەڵام ڕاهێنەری بەرشەلۆنە ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە.

۲۹ی تەممووزی ۲۰۲۲ جۆڵس کۆندێ پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد، لە ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٧ گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

وەزیری کشتوکاڵ هەواڵی بۆ دەرچوان پێیە
پێشت وەزیری کشتوکاڵ هەواڵی بۆ دەرچوان پێیە
وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ناڕەزایەتی لێکەوتەوە
دواتر وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ناڕەزایەتی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار