ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ڕێژەی مردن لە كەمبوونەوەدایە
عیراق و هەرێم، 3841 تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 3841 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە چاكبوونەوەی 2667 كەسیش دەكات كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3841 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 2667 كەسیش بە تەواوەتی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

بەپێی ئامارەكان، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی بەسرە لە پلەی دووەمدایە كە 383 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 3 كەسیش لە پارێزگەكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 291 حاڵەت، مەدینە توب: 139 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 147 حاڵەت، بەسرە: 383 حاڵەت، نەجەف: 295 حاڵەت، سلێمانی: 103 حاڵەت، هەولێر: 323 حاڵەت، كەركوك: 244 حاڵەت، دهۆك: 143 حاڵەت، كەربەلا: 285 حاڵەت، واست: 172 حاڵەت، دیالە: 65 حاڵەت، میسان: 160 حاڵەت، زیقار: 196 حاڵەت، ئەنبار: 72 حاڵەت، بابل: 105 حاڵەت، سەڵاحەدین: 163 حاڵەت، نەینەوا: 315 حاڵەت، دیوانیە: 88 حاڵەت، موسەننا: 152 حاڵەت”.
هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 53 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كردووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی كەمتر دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 164277 كەس و لەو ژمارەیەش 5641 كەس گیانیانلەدەستداوە و 117208 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 41428 كەسن كە 592 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان