ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

مەریوان نادر: بەوەڵام و وەڵامکاری لەڕێگەی میدیاوە، ڕێکەوتنی هەرێم و بەغداد دووردەخرێتەوە

خەڵک – نزار جەزا

شەوی ڕابردوو ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی دارایی عیراق لەڕێگەی دوو بەیاننامەوە وەڵامی یەکتریان دایەوە، و جەختیان لەئەوەکردەوە، کە نەرمییان نواندووە، بەڵام لایەنی بەرامبەر ئامادەی ڕێکەوتن نییە. لەبەرامبەر ئەم وەڵام و وەڵامکارییانە پەرلەمانتارێکی عیراق بۆ (خەڵک)ی ڕوونکردەوە، کە هەردوولا فشاریان لەسەرە و بەتوندی مامەڵە لەگەڵ یەکتر دەکەن، بەڵام پێویستە هەردوولا لەسەر مێزی گفتوگۆ قسە بکەن، نەک لەڕێگەی میدیاوە قسە بکەن، چونکە ئەمە زیاتر لەڕێکەوتن دووریاندەخاتەوە.

 

مەریوان نادر، ئەندامی ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، شاندی حکومەتى هەرێم و حکومەتى عیراق چەندجار دانیشتوون و خاڵە هاوبەشەکان زۆربوون و خاڵە ناکۆکەکانیش کەمببونەوە، شاندی حکومەتى هەرێم وەرەقەیەکی خۆی بۆ ڕێکەوتن ئامادەکردبوو و تێیدا پرسی نەوت و خاڵە سنوورییەکان و داهاتی ناوخۆ و پێشمەرگە و ئەوانەی تێدا باسکراوبوون.

 

زیاتر ڕوونیکردەوە و وتی: بەڵام ئەو بەیاننامانەى حکومەتى هەرێم و وەزارەتى دارایی عیراق وەک وەڵام و وەڵامکاری بڵاویانکردەوە، ڕەنگە پەیوەندی بە هەندێک تۆمەتی نابابەتییەوە هەبێت، کە بۆ یەکتری دەبەخشنەوە و لایەنی بەرپرس ئاگاداری ئەو تۆمەتانە نەبن، جگە لە وەڵامەکەی وەزیری دارایی عیراق.

 

ئەوەشی ڕوونکردەوە، هەردوولا هەر تێبینییەکیان هەیە، دەبێت لەسەر مێزی گفتوگۆ قسەی لەسەر بکەن، نەک لەدەرەوەی مێزی گفتوگۆ، لەڕێگەی بەیاننامەوە  لەمیدیاوە وەڵام و وەڵامکاری بکەن، چونکە ئەمە زیاتر لەڕێکەوتن دووریان دەخاتەوە.

 

دەشڵێت: پێویستە بەدواداچوون بکرێت، کە بۆچی ئەم بەیاننامانە لەئێستادا بڵاودەکرێنەوە، کە ئایا بەڕاستی مەبەستیان نییە ڕێکبکەون، یان گرفت لەبەردەم ڕێکەوتن هەیە، بەڵام ئەنجامدانی دانیشتن و گفتوگۆ و ڕێکەوتن قورس نییە، بەڵکو لەڕێگەی دەستوورەوە دەکرێت هەمووی چارەسەربکرێت.

 

باسی لەئەوەشکرد، دەوڵەتی عیراق کەوتۆتە ژێر فشارێکی زۆری داراییەوە، چونکە داهاتی مانگانەی بەشی خەرجییەکانی نەکات و مانگانە دەکەوێتە ژێر قەرزی زیاترەوە، بۆیە ئەمە وادەکات حکومەتى عیراق بەشێوەیەکی توندتر مامەڵە لەگەڵ حکومەتى هەرێم بکات، بۆئەوەی داهاتی زیاتری دەستبکەوێت، لەبەرامبەردا حکومەتی هەرێم ڕێکەوتنی پەنجا ساڵەی نەوتی هەیە و حکومەتى عیراق داوای داهاتی خاڵە سنوورییەکانی هەرێم دەکات  و پرسی پێشمەرگە و کەمبوونەوەى داهات و دابەزینی نرخی نەوت هەیە، ئەمانە وای کردووە هەردوولا تونتربن بەرامبەر یەکتر.

 

ئەوەشی خستەڕوو، هیوادارە ئەو بەربەستانەى کە ماون نەمێنن و پێویستە هەردوولا پابەندی تەواوی دەستووربن، چونکە بەپابەندبوون بەدەستوور دەگەنە ڕێکەوتن.

 

وتیشی: لەئێستاشدا هەردوولا هەنگاوی باشیان ناوە و ناکرێت لێی بێ هیوابین، بەڵام گرنگە لەسەر مێزی گفتوگۆ قسە بکرێت، نەک لەمیدیاوە قسە بکرێت.

 

ریکلام

عێراق

كەرەنتینە و قەدەغەی هاتووچۆ دەستپێدەكاتەوە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی‌ عیراق هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان، كە ئەگەر پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی نەبن بڕیاری كەرەنتینە و قەدەغەی هاتووچۆ ڕادەگەیەنن.

ڕیاز حەلفی،‌ بەڕێوەبەری‌ تەندروستی‌ گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق بە ڕۆژنامەی (الصباح)ی نیمچە فەرمی ڕاگەیاندووە، بەهۆی‌ پێشێلكردنی‌ مەرجەكانی‌ خۆپارێزی‌ لەلایەن هاووڵاتیانەوە، ژمارەی‌ توشبووانی‌ ڕۆژانە چوار هەزار حاڵەتی‌ تێپەڕاندووە.

دەشڵێت: “تەنها 20%ی‌ هاووڵاتیان دەمامك بەكاردەهێنن و پابەندن بە ڕێكارەكانی خۆپارێزییەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو ڕێكارانەی وەزارەت دەیانگرێتە بەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاكە فراوان دەكرێن لەڕێگەی زیادكردنی بێدی نەخۆشخانەكان و بنیاتنانی باڵەخانەی نەخۆشخانە لە بەغدا و پارێزگاكان.

ڕاشیگەیاندووە، لە ڕۆژانی‌ داهاتوودا وەزارەت لە نزیكەوە چاودێری‌ كۆبوونەوەی‌ هاووڵاتیان و ئاستی‌ پابەندبوونیان بە ڕێنماییەكانەوە دەكات.

جەختیشی كردەوە، لەحاڵەتێكدا ژمارەی‌ توشبووان بە ڤایرۆسەكە بەرزبووەوە وەزارەت بەرەو كەرەنتینە و قەدەغەكردنی‌ هاتووچۆ هەنگاو دەنێت.

ئاشكراشی كرد، ئەگەر ژمارەی‌ توشبووان وەك ئێستا مایەوە، ئەوە مانای‌ وایە كۆمەڵگە بەرگرییەكی‌ بەهێزی‌ هەیە و ئەوەش خواستی‌ ئەوانە و دەخوازن بەو شێوەیە بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، ڕێژەی چاكبوونەوە لە پەتای كۆرۆنا 80%یە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق، سێ‌ پەرەسەندنی ئەرێنی سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە عیراقدا ڕادەگەیەنێت.

ئەحمەد موللا تەڵاڵ وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”وەزیری تەندروستی پێی ڕاگەیاندوون كە ڕێژەی چاكبوونەوە لە پەتای كۆرۆنا گەیشتۆتە نزیكەی 80%”.

بە وتەی موللا تەڵاڵ”ڕێژەی مردن بە كۆرۆنا بۆ 2.7%دا دابەزیوە، وەزارەتی تەندروستیش ڕێكەوتنی كردووە بۆ وەرگرتنی 20%ی پێداویستی عیراق لە ڤاكسینی كۆرۆنا لە حاڵەتی پەسەندكردنی لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی”.

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق، پێشبینی كرد ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا لەگەڵ هاتنەبەری وەرزی پایز، ڕوو لە زیادبوون بكات، داواشی لە هاووڵاتیان كرد، هەموو ڕێكارەكانی خۆپارێزی بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق و هەرێم، زیاتر لە 4700 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 4724 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە چاكبوونەوەی 3682 كەسیش دەكات كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4724 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران، لەگەڵ ئەمەشدا 3682 حاڵەتی چاكبوونەوەش لە هەمان ماوەدا تۆماركراوە.

بەپێی ئامارەكان، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی واست لە پلەی دووەمدایە كە 430 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا ڕەسافە: 440 حاڵەت، مەدینە توب: 87 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 938 حاڵەت، بەسرە: 389 حاڵەت، نەجەف: 175 حاڵەت، سلێمانی: 173 حاڵەت، هەولێر: 110 حاڵەت، كەركوك: 161 حاڵەت، دهۆك: 353 حاڵەت، كەربەلا: 120 حاڵەت، واست: 430 حاڵەت، دیالە: 89 حاڵەت، میسان: 170 حاڵەت، زیقار: 289 حاڵەت، ئەنبار: 26 حاڵەت، بابل: 131 حاڵەت، سەڵاحەدین: 211 حاڵەت، نەینەوا: 127 حاڵەت، دیوانیە: 199 حاڵەت، موسەننا: 107 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 57 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كردووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی كەمتر دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 327580 كەس و لەو ژمارەیەش 8682 كەس گیانیانلەدەستداوە و 261757 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 57141 كەسن كە 546 حاڵەتیان باری تەندروستییان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان