ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەپەگە: تورکیا بەزانابوون سوپای عیراقی کردە ئامانج

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە زانابوون سوپای عیراقی کردە ئامانج، لە کاتێکدا دەکرێت هەموو کێشەکان بە ڕێگای دیالۆگ چارەسەر بکرێن، بەڵام دەوڵەتی تورکیا هێرشێکی بەم شێوەیەی ئەنجامدا.

 

هەپەگە لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند:”١١ی ئاب هێزەکانی حکومەتی عێراق لەگەڵ هێزەکانمان لە ناوچەکە لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکە و بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخە، چاوپێکەتنێکیان ئەنجامدا. دوابەدوای ئەو کۆبونەوەیە سوپای دەوڵەتی تورک شوێنی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکەی بوردومان کرد. لەگەڵ ئەوەی ئاڵای فەرمی عێراق لەسەر ئۆتۆمبیلەکە هەڵواسرابوو، دەوڵەتی تورک ئەو ئۆتۆمبیلەی بە زانابوون کردە ئامانج. لەو هێرشەدا هەم لە سوپای عێراق و هەم هەڤاڵانی ئێمەش شەهید بوون”.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، “دەوڵەتی فاشیستی تورک بە شێوەیەکی نامەردانە سوپای عێراقی کردە ئامانج و ئەمەش زۆر بە ئاشکرایی ئەنجامدا. دەوڵەتی تورک هیچ شتێک بە ناوی دیالۆگ و چارەسەری قبوڵ ناکات، بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کردە سەر ئەو ئۆتۆمبیلەی ئاڵای فەرمی عێراقی بەسەرەوە بوو. لە کاتێکدا کە دەکرێت هەموو کێشەکان بە رێگای دیالۆگ چارەسەر بکرێن، بەڵام دەوڵەتی فاشیستی تورک هێرشێکی بەم شێوەیەی ئەنجامدا. هاوکات ئەو لێدوانانەی لەسەر ناوی حکومەتی هەرێم بڵاو دەکرینەوە و دەوڵەتی بکوژی تورک بە خاوەن ماف دەزانن و ئەم هێرشەی دەوڵەتی قڕکەر دەبەستنەوە بە ئێمەوە، ئەمە شتێکی راست نیە. بەم لێدوانانە، ئەو مەترسیانەی لەسەر خەڵکی ناوچەکە هەیە، پشتگوێ دەخرێت. دەبێت خۆیان لە لێدوانی بەم شێوەیە بە دوو بگرن، دەبێت واز لەو قسانە بهێنن کە دەوڵەتی فاشیستی تورک بە خاوەن ماف بزانن”.

 

باس لەئەوەشکراوە، “بە تایبەت سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی محمد رەشید سلێمان و زوبێر حالی تاجەدین دەکەین کە گیانیان لەدەستدا، هاوکات سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەلانی کورد و عەرەب و دەوڵەتی عێراقیش دەکەین بە هۆی شەهیدبونی ئەو کەسانە و دڵگرانی خۆمان دەردەبڕین”.

 

ئاماژە بەئەوەشدراوە، “ئاشکرایە کە دەوڵەتی بکوژی تورک بە خەون و ئاواتەکانی عوسمانی دەجوڵێتەوە و لە دژی ئەم هێرشە داگیرکاریانە، دەبێت گەلانی کورد و عەرەب و هەموو گەلانی تر تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوە ببەن. لەبەر چاوە کە ئەم رێژێمە فاشیە، مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر هەموو گەلانی ناوچەکە.”

ریکلام

کوردستان

مەسعود بارزانی بەشێوەیەكی جیاواز یادی ریفراندۆم دەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سێیەم ساڵیادی ریفراندۆمدا ڕایگەیاند “خۆناچەمێنین”.

ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلولی 2020، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێی توێتێكەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) و لە یادی سێ ساڵەی ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە.

پەیامەكەی بارزانی لە مساڵدا بەبۆنەی تێپەڕینی سێ‌ ساڵ بەسەر پرۆسەكەدا جیاوازبوو، چونكە تەنیا بو وشەی “خۆناچەمێنین” یادەكەی كردەوە.

سێ ساڵ لەمەوبەر لە هەرێمی كوردستان، بە پشتیوانی زۆربەی هەرە زۆری هێزە كوردستانییەكان پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدرا و ڕێژەی 92.7%ی بەشداربوانیش بە “بەڵێ‌” دەنگیاندا بۆ سەربەخۆیی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ ساڵیادی ریفراندۆمە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سێ‌ ساڵ لەمەوبەر پرۆسەی ڕاپرسی یان ریفراندۆم لەسەر جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان لە عیراق و دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان ئەنجامدرا كە بووە خاڵێكی وەرچەرخان لە مێژووی كورد،  بە بۆچوونی زۆرێكیش پرۆسەكە لە ئایندەی میللەتی كورددا وەك هەنگاوێكی ئەرێنی دەمێنێتەوە.

ریفراندۆم لە 25ی ئەیلولی 2017 ئەنجامدرا و زۆربەی هێزە سیاسییەكانی كوردستان پاڵپشت و پشتیوانی پرۆسەكە بوون، گەلی كوردیش لە دەنگدانەكەدا بە ڕێژی زیاتر 90% دەنگی بە “بەڵێ”دا بۆ سەربەخۆیی كوردستان و دروستكردنی دەوڵەتی كوردی.

هەرچەندە پرۆسەكە ئامانجی خوازراوی خۆی نەهێنایەدی و دواتر هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێوە گوشارێكی زۆری خرایەسەر، بەڵام بەپێی لێكدانەوەی زۆرێك لە شرۆڤەكاران، هەنگاوەكە قۆناغێكی مێژوويی تری بۆ گەلی كورد هێنایەپێش و كورد جارێكی تر خواستی خۆی بۆ سەربەخۆی و دەوڵەتی سەربەخۆ، بەگوێی جیهاندادا.

ریفراندۆم دەنگی گەلی كورد بوو بۆ سەربەخۆی و ناكرێت بەرگی حزبایەتی و كەسێتییە دیاركراوەكانی بەبەردا بكرێت، جوڵە و بزاوتنێكی تری كوردانەش بوو بەرەو ئەو ئامانجەی كە دەبێت ڕۆژێك لەڕۆژان بێتەدی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. لە هەولێر كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی كریستاڵ دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، هێزەكانیان ئاگاداركرانەوە لەوەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (مارسیدس) بۆ ماوەیەكی زۆر لە شەقامی كۆیە وەستاوە، دوای گەیشتنی پۆلیس دەركەوت كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە هۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە بێ هۆش بووە.

پۆلیسی هەولێر ڕوونیشیكردووەتەوە، تۆمەتبارەكە ناوی (هـ.ن.ر)ە، بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری لە جۆری (كریستاڵ) و حەب و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەقۆ پێبووە.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشیخستووەتەڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە و بەپێی ماددەی (١٤)ی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان