ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی پەروەردە ناو و وێنەی خوێندكارە یەكەمەكەی ئاستی هەرێم لە پۆلی 12ی زانستی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی پۆلی 12 وەزارەتی پەرەوەردە لە ڕاگەیەنراوێكدا ناوی ئەو خوێندكارەی ڕاگەیاند كە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە بەشی زانستی پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی پەروەردە، خوێندكارە یەكەمەكەی پۆلی 12ی زانستی لە هەرێم ناوی (پەیام سەردار حەسەن سرێشمەیی)ە و دانیشتووی شارەدێی سۆرانە و خوێندكاری خوێندنگای دواڕۆژی ناحكومیە لەو شارۆچكەیە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

وەزارەتی پەروەردە:

نە مامۆستای تایبەت و نە خەرجی زۆر، تەنھا بە ھێز و ئیرادەی پتەوی خۆیی و بە پشتیوانی خێزانەكەی كە ، توانی بەرزترین نمرە لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان بەدەست بێنێت لە پۆلی ١٢ ی زانستی.

یاخوا پیرۆزت بێت پەیام گیان، جێگای شانازی بۆ ئێمە و ئاوایی.

وێنە – پەیام سەردار حەسەن سرێشمەیی- یەكەمی سەرئاستی ھەرێم لە پۆلی ١٢ ی زانستی.

جێگای خۆیەتی سوپاس و دەستخۆشی بنێرین بۆ بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەی دواڕۆژی ناحكومی لە شاری سۆران،ھیوادارین ھەمیشە وا پێشەنگ بن.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان