ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەنجامی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی ئەنجامی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانەوە ڕاگەیاند.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی ڕاگەیاند و جەختیشی كردەوە، كە قەرەبووی خوێندكاران دەكرێتەوە، نەك بەهۆی بوونی هەڵە لە تاقیكردنەوەكان، بەڵكو بەهۆی ئەوەی هەندێك پرسیار زیاتر لە وەڵامێكی بۆ دەبێت.

ئاشكراشی كرد، كە خوێندكاران دەتوانن لە كاتژمێر 9ی شەوەوە ئەنجامەكان وەربگرنەوە و لەدوای 12ی شەویشەوە دەتوانن پەڕەی سۆما ببیننەوە.

خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین لە رێگەی ئەم لینكەوە ئەنجامەكانیان وەربگرنەوە، كە لە كاتژمێر 9ی شەوەوە لینكەكە كارا دەبێت.

لیستی یەكەمەكانی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان
1- ڤانیا شێركۆ حەسەن فەرەج – هەڵەبجە – زانستی – كۆی گشتی نمرە: 700 تێكڕا: 100
2- لەنیا فەلاح حەسەن مەحموود – هەڵەبجە – زانستی – كۆی گشتی نمرە: 700 تێكڕا: 100
3- حەسەن ئامانج بورهان محەمەرەشید – هەولێر – زانستی – كۆی گشتی نمرە: 700 تێكڕا: 100
4- دەریا سلێمان عەلی تاهیر – دهۆك – زانستی – كۆی گشتی نمرە: 700 تێكڕا: 100
5- سارا بەردخان محەمەد عەبدوڵڵا – هەولێر – وێژەیی – كۆی گشتی نمرە: 690 تێكڕا: 98.57
6- دەرباز ئیسماعیل حوسێن عەلی – سلێمانی – وێژەیی – كۆی گشتی نمرە: 690 تێكڕا: 98.57
7- مینا زاهیر مستەفا خەلیل – سلێمانی – خوێندنی ئیسلامی – كۆی گشتی نمرە: 874 تێكڕا: 97.11
8- حەسیبە جەمال عومەر رەمەزان – هەولێر – ئامادەیی پیشەیی كشتوكاڵ – كۆی گشتی نمرە: 827 تێكڕا: 91.89
9- زەینەب عەبدولكەریم ئەحمەد سەعید – سلێمانی – ئامادەیی پیشەیی گەشتوگوزار – كۆی گشتی نمرە: 760 تێكڕا: 95
10- میر رەحیم كەریم حەمە ساڵح – سلێمانی – ئامادەیی پیشەسازی – كۆی گشتی نمرە: 750 تێكڕا: 93.75
11- لەنجە هیدایەت عەبدولرەحمان عوسمان – سلێمانی – ئامادەیی بازرگانی – كۆی گشتی نمرە: 629 تێكڕا: 89.86

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان