ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزیری تەندروستی هۆشداری لەبارەی كۆرۆناوە دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ لەلایەن حكومەتی كۆریاوە ژمارەیەكی زۆر لەپێداویستی تەندروستی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی كۆڕۆنا پێشكەش بەحكومەتی هەرێم كرا، وەزیری تەندروستیش ڕایدەگەیەنێت، دۆخی هەولێر و دهۆك خراپە و ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر حاڵەت تۆمار دەكرێن.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، ئەمڕۆ جارێكی تر خۆشحاڵین لەوەی حكومەتی كۆریای باشوور بەشێكی تر لە لەپێداویستی تەندروستی و ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا پێشكەش بەحكومەتی هەرێم كرد.

دەشڵێت: “پێداویستیەكان بە بڕی 400 هەزار دۆلار بوون، كە پێكهاتبوون لە ٣٦ هەزار و ٤٠٠ تێستی پشكنینی كۆرۆنا، كە دواتر بەسەر دامەزراوە تەندروستیەكان دابەشی دەكەن، سوپاسی پەیامی مرۆڤ دۆستی كۆریا دەكەین، كە لەماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا پاڵپشتی هەرێم دەكەن لەدروست كردنی نەخۆشخانەی زەیتون و ڕاهێنانی كارمەندان، وێڕای پێشكەشكردنی پشتیوانی لۆجستی و تەندروستی”.

ئەوەشی خستەڕوو، تائێستاش دۆخی توشبوون خراپە و ژمارەكان زیاتر دەبن، ئێستاش قۆناغی چارەسەركردن بۆ ئەوانەی نیشانەی قوڕسیان هەیە لەئەولەویەتمانە، هاوكات هەوڵی زیادكردنی شوێنی مانەوەی نەخۆش و ئامێرەكان، جگە لەوەش تاك پارێزی هاووڵاتیان هۆكاری سەرەكیە بۆ هێواش بوونەوەی ئەو ژمارە زۆرەی تووشبوونە، كەبەداخەوە ئەمڕۆ ٥٦٦ حاڵەتی تر ڕاگەیەنراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی ئەوەی ڤایرۆسەكە لەناو كۆمەڵگا هەیە باشترین كار لێكدووركەوتنەوە و خۆپارێزیە، بەتایبەت لەهەولێر و دهۆك، كەڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر حاڵەت تۆمار دەكرێت.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان