ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە هەڵەبجە كەسێكی تر بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

خەڵك – یەحیا حبیب
ئەمڕۆ چوار شەممە، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كەسێك لە پارێزگای هەڵەبجە گیانی لەدەستدا و وتەبێژی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجەش ڕایگەیاند، “ماوەی سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی وەفا بۆ كۆرۆنا داخڵ بووە و ئەمڕۆش بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا”.

د. شاناز نەقشەبەندی، وتەبێژی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێكیدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “بەداخەوە تووشبوویەكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە گیانی لەدەستدا و بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان بەو ڤایرۆسە لە سنورەكەدا بۆ 12 حاڵەت بەرزبویەوە “.

وتیشی، “ئەو كەسە پیاوێكی تەمەن 74 ساڵە و ماوەی سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی وەفا بۆ كۆرنا داخڵ بووە و لەگەڵ ئەوەشدا نەخۆشی درێژخایەنی سییەكان و گورچیلەی لەگەڵ بووە “.

د. شاناز نەقشەبەندی ئاشكراشیكرد، “لە كۆی گشتی (2,252) پشكنین، (598) حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و (504) حاڵەتی چاكبوونەوە تۆمار كراوە”.

سەبارەت بە هۆكاری بەرزبونەوەی ئاماری توشبوانی كۆرنا لە نەخۆشخانەی وەفا، وتەبێژی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، “هۆكاری ئەم هەڵكشانە پابەندنەبونی هاووڵاتیان و تێكەڵاوی بووە لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا، بۆیە داواكارین لە هاووڵاتیان كە پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان بن و تاك پارێزی ئەنجام بدەن”.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە ئێستا 18 نەخۆش لە نەخۆشخانەی وەفا بۆ كۆرۆنا داخڵ بوون و باری تەندروستی سەرجەم نەخۆشەكان ناجێگیرە و پێویستیان بە پلازما و دەرمانی دژە ڤایرۆس هەیە، 8 لە نەخۆشەكان لە ژێر ئۆكسجیندان و 4 نەخۆش لە ژێر چاودێری وردی پزیشكدان.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان