ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دوابڕیار لەسەر مووچە ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هەرێم كۆتایی هات و بڕیارە پاش كەمێكی دیكە دواین بڕیار لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەران ڕابگەیەنرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە دەربارەی پرسی دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەران و بۆ بەدواداچوونی دواین بڕیارەكانی كۆبوونەوەكەش، (خەڵك) پەیوەندی كرد بە د.جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەت و كوێستان محەمەد، وەزیری كار و بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.

هاوكات، (خەڵك) پەیوەندی كرد بە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و نووسینگەكەی ڕایگەیاند، “كە وەزیری دارایی ئەمڕۆ بەشداری كۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی نەكردووە بەهۆی باری تەندروستییەوە”.

لای خۆشیەوە، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری هەرێم بۆ (خەڵك) وتی، “پاش كەمێكی دیكە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارەكانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ و تایبەتیش بۆ مووچە بڵاودەكاتەوە” بەڵام وردەكاری بڕیارەكانی ئاشكرا نەكرد.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی هەواڵی میدیاكانی گۆڕان، “تیمی گۆڕان لە حكومەت دژی دابەشكردنی مووچە بە لێبڕینەوە دەنگی داوە و تیمی یەكێتی-ش تەنها 3 وەزیر دژی لێبڕین دەنگیان داوە و لەسەر داوای قوباد تالەبانی بڕیارەكە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا”.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان