تانکی سەربان خاوێن بکەنەوە



قائیمقامیەتی سلێمانی داوای پاککردنەوەی تانکی سەربان لە هاووڵاتیان دەکات، کە چەندین مەترسی بۆ تەندروستی هەیە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا قائیقامیەتی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات، تا تانکی سەربانی ماڵەکانیان خاوێنبکەنەوە، نوێنەری تەندروستی دەڵێت “ژەنگ مەترسی ژەهراویبون بەمادەی ئاسن و بڕین و زیان گەیاندنی بۆ ئەندامەکانی ناوەوەی لەش بەتایبەتی کۆئەندامی هەرس هەیە، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ توشبون بە نەخۆشییەکانی جگەر”

د.ئیدریس ئەحمەد، نوێنەری تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەژانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەپێناو تەندروستی خۆتان و منداڵەکانتان و خۆپاراستن لە مەترسییەکانی پیسبونی ئاوی تانکی سەربان و خاوێنکردنەوەی لەژەنگ، واباشترە شەش مانگ جارێک تانکییەکانتان بشۆن.

لە هەفتەی ڕابردوودا، لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێکی گەڕانیان بۆ شوێنی فرۆشتنی خواردن و خواردنەوە دەستپێکرد، کە پێشتر ئاگاداریان لە پاککردنەوەی تانکی ئاویان پێدابوون، هەر شوێنێک تانکیەکەی پیس و ژەنگاوی بووبێت دەستبەجێ داخراوە.

” کۆی حزبە سیاسییەکانی هەرێم دۆخیان خراپە”
پێشت ” کۆی حزبە سیاسییەکانی هەرێم دۆخیان خراپە”
لاهور شێخ جەنگی هۆشداری دەداتە پارتی و یەکێتی
دواتر لاهور شێخ جەنگی هۆشداری دەداتە پارتی و یەکێتی
ەیوەندیدار