ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ڕێژەی مردن كەمی كردووە
عیراق و هەرێم، 3441 تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 3441 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە چاكبوونەوەی 2439 كەسیش دەكات كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3441 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 2439 كەسیش بە تەواوەتی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

بەپێی ئامارەكان، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی بەسرە لە پلەی دووەمدایە كە 577 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 5 كەسیش لە پارێزگەكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 207 حاڵەت، مەدینە توب: 98 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 311 حاڵەت، بەسرە: 577 حاڵەت، نەجەف: 157 حاڵەت، سلێمانی: 108 حاڵەت، هەولێر: 389 حاڵەت، كەركوك: 220 حاڵەت، دهۆك: 69 حاڵەت، كەربەلا: 287 حاڵەت، واست: 202 حاڵەت، دیالە: 86 حاڵەت، میسان: 128 حاڵەت، زیقار: 125 حاڵەت، ئەنبار: 95 حاڵەت، بابل: 58 حاڵەت، سەڵاحەدین: 60 حاڵەت، نەینەوا: 73 حاڵەت، دیوانیە: 54 حاڵەت، موسەننا: 140 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 57 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كردووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی كەمتر دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 160436 كەس و لەو ژمارەیەش 5588 كەس گیانیانلەدەستداوە و 114541 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 40307 كەسن كە 592 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

عێراق

كازمی: وڵات لە دۆخێكی هەستیاری ئابووری و تەندروستی و ئاسایشدایە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق ڕایدەگەیەنێت: وڵات لە دۆخێكی هەستیاری ئابووری و تەندروستی و ئاسایشدایە.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختی لەسەر گرنگی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاڵنگارییەكانی ئێستا كردووەتەوە كە لەڕووی هونەرییەوە پارێزگاكان دووچاری بوون.

ڕوونیشكراوەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا دورخستنەوەی پاڵنەرە سیاسییەكان لەپێناو بەردەستخستنی پێداویستییەكان بەشێوەیەكی خێرا و زیاتر پیشەیی، تاووتوێ كراوە و مستەفا كازمی ڕایگەیاندووە:”وڵات لەدۆخێكی هەستیاری ئابووری و تەندروستی و ئاسایشدایە و خواستی خەڵكیشیان لەسەرە”.

كازمی جەختیشی‌ لەوە كردووەتەوە:”بەئامانجی لابردنی بەربەستەكان و دەستەبەركردنی پێدوایستییە واقیعییەكان، حكومەت هەموو هەوڵەكان دەخاتەگەڕ”.

هەروەك سەرۆك وەزیرانی عیراق داواشی كردووە دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان بەگیانی یەك تیم بۆ بەجێهێنانی داواكارییەكانی خەڵكی كار بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سبەینێ‌ پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سبەینێ‌ پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر 10 پڕۆژە یاسا دەكرێت.

بەپێی نووسراوێك، كە سەرۆكایەتی پەڕلەمانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ دوو شەممە لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ كۆبوونەوەی پەڕلەمان ئەنجام دەدرێت.

بەپێی نووسراوەكە، گفتوگۆ و خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ 10 پڕۆژە یاسا دەكرێت و دواتر 15 خوولەك بۆ گفتوگۆی گشتی تەرخان دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ڕاوێژكارێكی پێشووی بەرهەم ساڵح: دەبێت غەدری سەر فەرمانبەران لابرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕاوێژكارێكی پێشووی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق ڕادەگەیەنێت، بودجەی ئەمساڵی عیراق زەبەلاحترین بودجەیە لە مێژووی وڵاتەكدا، كە ۱٤۸ ترلیۆن دینارە بۆ ساڵی ۲٠۲٠ لە بودجەی چەندین وڵاتی ناوچەكە زیاترە، دەشڵێت: “پێویستە ئەو غەدرە لەسەر فەرمانبەرانی كوردستان هەڵبگیرێت و قوتی خەڵك نەبێتە قوربانی ململانێكان”.

سالار مەحمود، ڕاوێژكاری پێشووی سەرۆك كۆماری عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، عیراق بەقەیرانێكی ئابووری مەترسیداردا تێپەڕ ئەبێت و هەرێمی كوردستانیش لە قوڵترین قەیرانی ئابوریدایە، بۆیە ڕێككەوتنی كوردستان و عیراق بەشێك لەنەهامەتییەكانی خەڵك بۆ قۆناغێك كەم ئەكاتەوە، بەردەوامبونی ئەم دۆخە نیگەرانی و نەهامەتیەكان زیاتر دەكات.

وتیشی، “بەڕێككەوتن پشكی مووچەی هەرێم لە بودجە بچەسپێنرێت و پێویستە ئەو غەدرە لەسەر فەرمانبەرانی كوردستان هەڵبگیرێت و قوتی خەڵك نەبێتە قوربانی ململانێكان”.

ڕاشیگەیاندووە، نوێنەرانی كورد لەپەڕلەمانی بەغدا پێویستە بەیەك دەنگ خۆیان بۆ شەڕی قوتی خەڵكی كورستان حازر بكەن، داكۆكی لە قوتی خەڵك واجبی یاسایی و ئەخلاقیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، گەورەترین كورتهێنان لە مێژووی عیراقدا لە پڕۆژە بودجەی ئەمساڵدایە، كە ۸۱ ترلیۆن دینارە، لەبەر ئەوە جگە لەدابینكردنی مووچە ناتوانرێ پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێویست بۆ شارەكان و خەڵكەكە دەستەبەر بكرێت.

ئاشكراشی كردووە، بودجەی ساڵی ۲٠۱۹ی عیراق ۱٤۲ ترلیۆن دینار بوو، جگە لەمووچە هیچ پڕۆژەیەكی ستراتیژی پێ جێبەجێ نەكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان