لاهور شێخ جەنگی هۆشداری دەداتە پارتی و یەکێتی



لە ڕاگەیاندراوێکدا لاهور شێخ جەنگی هۆشداری دەداتە یەکێتی و پارتی، دەڵێت ئەگەر لە خەمی میللەتدا نەبن، هاووڵاتیان لێتان ڕادەچڵەکن و شاربەردەتان دەکەن.

ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشیتیمانی کوردستان ڕایگەیاندووە،  بزووتنەوەی سیاسیی کورد بەدرێژایی خەباتی نەتەوایەتی بەرهەمەکەی فیدراڵییەت و حکومەتی هەرێم و پەرلەمان بوو، بەڵام ئەم هەرێمە کە ئێستا لەژێر مەترسیی پاشەکشەیەکی دەستووریی و سیاسیدایە، دەبێت حیزب و سیاسییەکان بە تایبەتی سەرانی یەکێتی و پارتی لە پێناو بەرژەوەندیی تەسکی خۆیان هەرکات بیانەوێت شەش مانگ کۆک و شەش مانگ ناکۆکن و بەردەوام یاریی ترسناک بە چارەنووسی ئەم میللەتەوە دەکەن.

دەڵیت ” لەبری ئەوەی خەریکی قۆڵبادانی یەکتر و گوێڕایەڵی دەوڵەتان بن باشتر وایە بیر لەئێستا و ئایندەی سیاسیی هەرێم و خەڵکەکەی بکەنەوە ئەگینا بەدڵنیاییەوە بەردەوامبوونتان بەم ڕەفتارانەتان وا دەکات کە میللەت لێتان ڕابچڵەکێت و وڵات بەدەرتان بکات”.

ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، یەکێتی و پارتی خاوەنی دەنگی هەموو کوردستان نین، هەڵبژاردنەکەی ڕابردوو سەلماندی، کە ٪٧٣ هاووڵاتیان بەشداری دەنگدانیان نەکردووە.

تانکی سەربان خاوێن بکەنەوە
پێشت تانکی سەربان خاوێن بکەنەوە
سبەی جارێکی دیکە هاووڵاتیانی تورکیا دەنگ دەدەن
دواتر سبەی جارێکی دیکە هاووڵاتیانی تورکیا دەنگ دەدەن
ەیوەندیدار