سبەی جارێکی دیکە هاووڵاتیانی تورکیا دەنگ دەدەن



سبەی هاووڵاتییانی تورکیا بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرکۆمار روو لە سندووقەکانی دەنگدان دەکەن
سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کڵچدارئۆغڵو کێبڕکێی بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر لە ٦٠ ملیۆن دەنگدەر دەکەن.

پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرکۆماری تورکیا کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی سیاسیی تورکیادا دەچێتە خولی دووەمی هەڵبژاردن لە سەرانسەری تورکیا سبەی لە کاتژمێر ٨:٠٠وە دەستپێدەکات و تاکو کاتژمێر ١٧:٠٠ بەردەوام دەبێت.

پرۆسەی هەڵبژاردنەکان کە سەرکۆماری تورکیا بۆ پێنج ساڵی داهاتوو دیاری دەکات لە هەزار و ٩٤ نوێنەرایەتی دامەزراوەی هەڵبژاردن لە ٩٧٣ شارۆچکە زیاتر لە ١٩١ هەزار سندووق دانراوە.

سبەی زیاتر لە ٦٠ ملیۆن دەنگدەر لە ناوەوەی وڵات دەنگدەدەن.

هەریەک لە کاندیدی هاوپەیمانێتی جمهوور بۆ سەرۆکایەتی کۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان و کاندیدی هاوپەیمانێتی میللەت کەمال کڵچدارئۆغڵو لە هەڵبژاردنەکاندا کێبڕکێی دەکەن.

پرۆسەی دەنگدانەکە لە سەرانسەری تورکیا سبەی کاتژمێر ٨:٠٠ دەستپێدەکات و کاتژمێر ١٧:٠٠ کۆتایی دێت.

لاهور شێخ جەنگی هۆشداری دەداتە پارتی و یەکێتی
پێشت لاهور شێخ جەنگی هۆشداری دەداتە پارتی و یەکێتی
ساڵیادی بردنەوەی بەرشەلۆنە لە مانچستەر یۆنایتدە
دواتر ساڵیادی بردنەوەی بەرشەلۆنە لە مانچستەر یۆنایتدە
ەیوەندیدار