ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ڕاوێژكارێكی كازمی بەدوورینازانێت هێرشەكانی توركیا بكەنە بابەتێكی نێودەوڵەتی

خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕاوێژكارێكی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژە دەدات بەوەی پەنابردنە بەر ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان یەكێكە لە بژاردەكانیان بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەكانی توركیا.

هیشام داود راوێژكاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەربارەی هەڵوێست و كاردانەوەكانیان بەرامبەر بە دەستدرێژییەكانی توركیا ڕایگەیاند هەڵوێستی سەرەتایی بریتییە لە ئیدانەكردن پاشان ئەگەر سەردان هەبێت لە داهاتوودا ئەوا هەڵدەپەسێردرێن، دواتریش پەنادەبرێت بەر ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بۆ هەڵوێست وەرگرتن، بەڵام ئێستا چاوەڕێی هەڵویستی فەرمی حكومەت دەكەین

وتیشی، توركیا بە ڕوونی سەروەری عیراق پێشێل دەكات و حكومەتیش هەڵوێستی فەرمی دەبێت.

عێراق

ژنە وەزیرێكی كورد تووشی كۆرۆنا بوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی حكومەتی فیدراڵ، تووشبوونی ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەران بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت.

عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق بە میدیاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی ڕاگەیاندووە”پشكنینەكان دەریانخست كە ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە”.

وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق دەڵێت”باری تەندروستی ئیڤان فایەق جێگیرە و تائێستا تووشبوونەكەی بەو ڤایرۆسە سوكە”.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵات كە لە مانگی ئاداری ڕابردووەوە بە تەواوەتی دەركەوت، حاڵەتەكانی تووشبوون لەنێوان بەرپرس و پەرلەمانتارانی عیراقdدا ڕووی لە زیادبوون كردووە.

ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانى عيراق

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق و هەرێم، زیاتر لە 5 هەزار تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 5055 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بە چاكبوونەوەی 3231 كەسیش دەكات كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5055 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران، لەگەڵ ئەمەشدا 3231 حاڵەتی چاكبوونەوەش لە هەمان ماوەدا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی واست لە پلەی دووەمدایە كە 416 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 8 كەسیش لە پارێزگەكەدا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستدا.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا ڕەسافە: 537 حاڵەت، مەدینە توب: 133 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 953 حاڵەت، بەسرە: 327 حاڵەت، نەجەف: 104 حاڵەت، سلێمانی: 345 حاڵەت، هەولێر: 240 حاڵەت، كەركوك: 117 حاڵەت، دهۆك: 370 حاڵەت، كەربەلا: 154 حاڵەت، واست: 416 حاڵەت، دیالە: 68 حاڵەت، میسان: 142 حاڵەت، زیقار: 357 حاڵەت، ئەنبار: 24 حاڵەت، بابل: 67 حاڵەت، سەڵاحەدین: 158 حاڵەت، نەینەوا: 125 حاڵەت، دیوانیە: 263 حاڵەت، موسەننا: 155 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 72 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كردووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 332.635 كەس و لەو ژمارەیەش 8754 كەس گیانیانلەدەستداوە و 264.988 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 58893 كەسن كە 541 حاڵەتیان باری تەندروستییان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق لە لیستی ئەو وڵاتانەی ئاستی مەترسی تێیاندا بەرزە دەردەهێنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
عیراق بە بڕیارێكی نێودەوڵەتی لە لیستی ئەو وڵاتانەدا نەما كە ئاستی مەترسی بەهۆی تیرۆر و شۆردنەوەی پارەوە تێیاندا بەرزە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕازیی بوو بە گەڕانەوەی خزمەتگوزاریی 169 كۆمپانیا و دامەزراوەی عیراقی، ئەمەش دواى هەڵگرتنی گەمارۆكان و باشبوونی كار و چاودێری حكومی.

بە وتەی سەحاف”پێشتر 230 دامەزراوە و كۆمپانیا، كاركردنیان لە عیراقدا قەدەغەكرابوو، بەڵام بە پاڵپشتی ئەوروپایی لە عیراق، 169 دامەزراوە لەو لیستە دەرهێنران و لە بوارەكانی پیشەسازی و وەبەرهێنان و بەرهەمهێناندا چالاكییەكانیان دەستپێدەكەنەوە”.

عیراق لە ساڵی 2018 خرایە لیستی ئەو وڵاتانەی لە بواری بنبڕكردنی تیرۆر و شۆردنەوەی پارەدا، ئاستی مەترسیی تێیاندا بەرزبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان