ئەندامێکی کۆمسیۆن بەشداری کۆبوونەوەکان ناکات



ئەندامێکی کۆمسیۆن بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکان ڕاگرت، دەڵێت بەشداری چالاكی و كۆبونەوەیەك ناکات، ڕەخنەی یاسایی لەسەر بێت.

ئیسماعیل حمەعلی خورماڵی بڕیاردەری ئەنجومەنی كۆمسیاران لە یەکگرتووی ئیسلامی بڵاویکردەوە، پاش هەشت ساڵ و نیو کارکردن، بە شێوەیەكی پیشەیی و ئەرێنی، بەشداری هیچ کۆبوونەوە و چالاکییەک ناکات.

دەڵێت “دوور لە لایەنگیری یان دژایەتی هیچ كەس و لایەنێك ڕایدەگەیەنم، كە بەشداری هیچ كار و چالاكی و كۆبونەوەیەك ناكەم لە ئێستا و لە داهاتوودا كە تێبینی و ڕەخنەی یاسایی لەسەر بێت و لە كەشێكی ئارام و تەندروستدا نەبێت و خزمەت بە كۆی پرۆسەی سیاسی كوردستان و ئاشتەوایی و یەكڕیزی و پێكەوەژیان نەكات لە كوردستان”.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، نوێکردنەوەی کۆمسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان تێبینی و ڕەخنەی سیاسی لەسەرە، حاڵەتێكی نا تەندروستی دەبینێت.

بەشداری نەکردنی ئەو ئەندامەی کۆمسیۆن لە کاتێکدایە، کە پارتی دەڵێت بە زۆرینە و لە پەرلەمان کۆمسیۆن کارا کراوەتەوە، یەکێتییش دەڵێت کۆمسیۆن کارانەکراوەتەوە.

 

 

نێچیرڤان بارزانی: “گۆڕانکارییەکانی پرۆژەیاسای بوودجەی عێراق ڕەتدەکەینەوە”
پێت نێچیرڤان بارزانی: “گۆڕانکارییەکانی پرۆژەیاسای بوودجەی عێراق ڕەتدەکەینەوە”
سعودیە متمانەی بە میسی هەیە
دوات سعودیە متمانەی بە میسی هەیە
پەیوەندیدار