ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەزیری تەندروستی و پەڕلەمان و نەخۆشخانە ئەهلیەكان بۆ دیاریكردنی نرخ لەكۆبوونەوەدان

خەڵك-ئارام سەردار
كۆبوونەوەی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانە ئەهلیەكان و لیژنەی تەندروستی پەڕلەمانی كوردستان بۆ قسەكردن لەسەر مانەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان بەردەوامە.

دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا نرخی نەخۆشخانە ئەهلیەكان بەڕێژەی لە ٤٠٪ بۆ ٥٠٪ كەم بكاتەوە بۆ چارسەری تووشبووانی كۆڕۆنا، بەڵام بەهۆی زۆری نرخەكان نیگەرانیەكی زۆر لای هاووڵاتیان دروست بوو و ئەو نرخانەیان بەمردنی هەژاران لێكدایەوە، بۆیە ئەمڕۆ ئێوارە هەریەكە لە وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانە ئەهلیەكان و لیژنەی تەندروستی پەڕلەمانی كوردستان بۆ قسەكردن لەسەر مانەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان كۆبوونەوە و تائێستاش بەردەوامە.

وەزارەتی تەندروستیش جەختی كردەوە، كەوا هەر نەخۆشخانەیەك پابەندی داشكانی نرخەكان نەبێت ئەوا مۆڵەتەكەی هەڵدەوەشێننەوە، چاوەڕوا دەكرێت هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی زۆری نرخ بدرێت و نرخەكان زیاتر داببەزێندرێت، چونكە لەئێستادا تادێت ژمارەی تووشبووان بەتایبەت لەهەولێر لەزۆربووندایە و ژمارەی پێوانەیی تۆماركردوە.

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بازاڕچەكانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان ڕێكدەخرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە بازاڕچەكانی سنووری پارێزگاكانی ورمێ و كرماشان و سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ هەرێمی كوردستان ڕێكبخرێنەوە.

نادر سادقی جێگری هەماهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگاری ورمێ ڕایگەیاند: بە پێێ پەسەند کراوی ئەنجومەنی گەشە و ئاسایشی سەقامگیری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئێران و بە ڕاگەیاندنی گومروک، وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانی و بانکی ناوەندی ئاییننامەی ڕێکخستنی هەناردە و هاوردەی کاڵا لە بازاڕچە سنوورییەکان ناسراو بە کۆڵبەری، لە سێ پارێزگای سنووری ورمێ، کرماشان و کوردستان بەڕێوە دەچێت.

سادقی وتیشی: وا بڕیار دراوە کە ئیدارەی پارێزگارییەکان و لیژنەی ناوەندی بەرەنگار بوونەوەی قاچاغی کاڵا و دراو، لە سەر ڕەوتی بەڕێوە چوونی ئەو پەسەند کراوە چاوەدێری بکەن و هیوادارین بەشێکی بەرچاو لە کێشەی کۆڵبەرەکانی پارێزگا چارەسەر ببێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوتی ئۆپیك 41 دۆلاری تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەر لە كۆبوونەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی ڕێكخراوەكە، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیك گەیشتە 41.29 دۆلار.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ڕێكخراوی ئۆپیكەوە بڵاوكرایەوە”نرخی بەرچنەی ئۆپیك كە لە سیانزە بەرمیل نەوتی خاو پێكدێت، بۆ هەرمیلێكی 1.94 دۆلار زیادی كرد .

هەر لە بەیاننامەكەی ئۆپیكدا هاتووە”دوێنێ‌ چوار شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیك لە 38.96 دۆلارەوە بۆ 39.35 دۆلار زیادی كرد”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئۆپیك و (هاوپەیمانەكانی) كە لەلایەن ڕوسیاوە سەركردایەتی دەكرێن، لەڕێی ئینتەرنێتەوە كۆبوونەوەیەكیان سازكرد بۆ تاوتوێكردنی مەودای پابەندبوون بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەم كە بەهۆی دابەزینی نرخ و خاوبوونەوەی ئابوریی جیهانییەوە، ڕێكەوتنی لەسەر كرابوو.

بەرچنەی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكردنی نەوت (ئۆپیك) لەمانە پێكدێت:” تێكەڵەی بیابانی جەزائیر، جیراسۆڵی ئەنگۆلا، ئۆرێنت ئیكوادۆر، زاڤیرۆ گینیا، رابی لیت گابۆن، ئێران ئێران، بەسرە لیت عیراق، كوێت ئێكسپۆرت كوێت، ئێس سیدر لیبیا، بونی ڵایت نەیجیریا، تیشكی عەرەبی سعودیە، مۆربان ئیمارات، میری ڤەنزوێلا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان