ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بۆردومانەكەی توركیا 20 شەهید و برینداری لێكەوتەوە
عیراق بە فەرمی هەڵوێستی لەسەر بۆردومانی پاسەوانی سنوور ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ئیدانەی بۆردومانی هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە سیدەكان لەلایەن توركیاوە دەكات و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی-ش بڕیارە كۆببێتەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە بێ‌ فڕۆكەوانەكانی توركیا لە ناوچەی سیدەكان لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ سەر كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی پاسەوانی سنوور، ئامر لیوای 2 و ئامر فەوجی 3 لە لیوای 2 و شۆفێرەكانیان شەهید بوون.

لای خۆشیەوە، كەناڵی فەرمی (العیراقیە) لە زاری قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراقەوە بڵاویكردەوە، كە ئەنجوومەنەكە سەبارەت بەو پێشێلكارییانەی توركیا كۆدەبێتەوە و هەڵوێست و بڕیاری خۆی ڕادەگەیەنێت.

میدیاكانی عیراق لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانكردۆتەوە، كە بەهۆی بۆردومانەكەی توركیاوە لە ناوچەی برادۆست لە سیدەكان، 5 پاسەوانی سنوور، كە دووانیان ئەفسەر بوون شەهید بوون و 10 گەریلای پەكەكە-ش شەهید بوون و هاوكات 5 هاووڵاتی مەدەنیش بریندار بوون.

بەڵام تا ئێستا پەكەكە هیچ ڕوونكردنەوەیەكی فەرمی لەسەر ڕووداوەكە بڵاونەكردۆتەوە.

پێشتر (خەڵك) لە هەواڵێكدا، وردەكاری بۆردومانەكە و ناو و ێنەی فەرماندە شەهیدەكانی بۆردومانەكەی توركیای بڵاوكردەوە.

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان