سعودیە متمانەی بە میسی هەیە

  • 110 بینین

کێشە داراییەکانی بەرشەلۆنە دەکرێت ڕێگربێت بۆ میسی، سعودیەش متمانەی تەواوی بە بەدەستهێنانی میسی هەیە.

ڕۆژنامە فوتبۆڵ تودەی بڵاویکردەوە، چاڤی هێرناندیزی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە دەیەوێت خەونی هاتنەوەی میسی بۆ بەرشەلۆنە بەدیبهێنێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، کێشە داراییەکان ڕێگرن لە گەڕانەوەی میسی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە.

لەبەرامبەردا ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی هیلالی سعودیە تا ئێستاش چاوی لەسەر میسیە، متمانەی بە واژۆکردنەی گرێبەستە لەگەڵ یاریزانەکە.

شەش ڕۆژی دیکە بە فەرمی گرێبەستی نێوان پاریس سانجێرمان و لیۆنێل میسی کۆتایی دێت، یانەی هیلال چاوەڕوانی واژۆکردنی گرێبەستەکە لە میسی دەکات.

ئەندامێکی کۆمسیۆن بەشداری کۆبوونەوەکان ناکات
پێشتر ئەندامێکی کۆمسیۆن بەشداری کۆبوونەوەکان ناکات
بەرپرسێکی ئاسایشی عێراق دێتە سلێمانی
دواتر بەرپرسێکی ئاسایشی عێراق دێتە سلێمانی
پەیوەندیدار