ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەرلەرمانی عیراق دەست بە دانیشتەكانی دەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانی عیراق لە هەفتەی داهاتوو دەست بە دانیشتنە ئاساییەكانی دەكاتەوە كە هاوكات دەبێت لەگەڵ گرتنەبەری ڕێوشوێنی تەندروستی توند، ئاماژە بە كۆكردنەوەی 100 واژۆی پەرلەمانتارانیش دەكرێت، تا دانیشتنەكان ڕێكخراوبن و چی دی دوانەخرێن و شكۆ بۆ دەسەڵاتی یاسادانان بگێڕدرێتەوە.

نەدا شاكر جەودەت پەرلەمانتاری عیراقی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند:”چاوەڕوان دەكرێت لە هەفتەی داهاتوودا دەستبكرێتەوە بە دانیشتنەكانی پەرلەمان كە هاوكات دەبن لەگەڵ گرنەبەری ڕێوشوێنی توند، بۆ خۆلادان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

بە وتەی نەدا شاكر جەودەت:”سازكردنی دانیشتنەكانی پەرلەمان پێویستییەكی گرنگە، بە تایبەت دوای ئەوەی حكومەت بانگەشەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت كرد، بۆیە لە دانیشتنەكانی داهاتوودا گفتووگۆ لەسەر هەموارە یاساییەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنەكان دەكرێت، وێڕای گفتووگۆ لەسەر ئەدای كاریی حكومەت و بەگەڕخستنی كاریی پەرلەمانی لەماوەكانی داهاتوودا”.

ئەو پەر لەمانتارە دەڵێت:”واژۆی زیاتر لە 100 پەرلەمانتار كۆكراوەتەوە بۆ سازدانی دانیشتنەكانی داهاتوو بەشێوەیەكی ڕێكخراو و بەبێ‌ واخستن، تا شكۆ بۆ دەسەڵاتی یاسادانان بگێڕدرێتەوە”.

پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، شەشی حوزەیرانی 2021ی وەك وادەیەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاریی كردبوو، سەرۆكی پەرلەمانیش داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی زووتر و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی كردبوو بەپێی دەستور.

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان