ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

شای عوسمان: نهێنی جوانی من میوە خواردنە، دەمەوێت هاوسەرەکەشم پیاو بێت!

خێزان

خانمە پێشکەشکاری پرۆگرامی (چێژ بڕکێ)، شای عوسمان ڕایدەگەیەنێت کە نهێنی جوانی ئەو میوە خواردنە و یەک تایبەتمەندیشی دەوێت کە لە هاوسەری داهاتوویدا هەبێت.

 

شای عوسمان وتویەتی”من ڕۆژانە چوارجار میوە دەخۆم، هەر ئەوەش نهێنی جوانیەکەمە، چونکە میوە بۆ کچان زۆر گرنگە”

شای لەبارەی مەرجی بۆ هاوسەری داهاتویەوە دەڵێت”یەک مەرجم هەیە، ئەویش ئەوەیە بەمانای کەلیمە پیاو بێت!”

 

 

 

ریکلام

بەزمەسات

چەند شتێکی سەیر کە خەڵک بینیویانە و یەکسەر وێنەیان گرتووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند شتێکی سەیر و سەمەرەیە کە خەڵک بینیویانە و یەکسەر وێنەیان گرتووە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

چەند چاڵێکی دەروونی کە زۆرێکمان تێیدەکەوین و ژیانمان تێک دەدات

خێزان

هەندێک چاڵی دەروونیی هەیە کە زۆرێکمان تێی دەکەوین، ئەوەش کاریگەری لەسەر تەواوی ژیانمان دەبێت، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو چاڵە دەرونیانە کە باشترە لەمەودوا خۆتی لێبپارێزیت:

 

– یەک بانوو دوو هەوا

هەندێک پێوەریی دوانەیی هەیە لە ژیانتدا بەکاری دەهێنیت کە کاریگەری کۆمەڵایەتت لەسەرە و پێویستە خۆتی لێبپارێزت، جگە لەوەی نابێت لە خۆتەو و ژیانی خۆتەوە هەڵسەنگاندن بۆ کەسانی دیکە بکەیت، چونکە مێشکت وا نیشانی دەدات کە هەموومان ژیانێکی هاوشێوەمان هەبێت، لەکاتێکدا بەو جۆرە نییە.

 

– بەراوردکردنی هەڵە

 

هەندێک بەراوردکاری دەکەیت کە لەبنەڕەتدا زۆر هەڵەیە و ئەو دوو شتە بەیەک بەراورد ناکرێن.

 

– گشتاندن

گەر وادەزانیت هەڵەی کەسێک بەسەر هەمواندا دەگشتێندرێت، ئەوا تۆ کەوتویتەتە ناو چاڵێکی دەروونی هەڵەوە.

 

 

– گشت هەڵە نییە!

گەر پێت وابێت ئیدی دوای قەرەباڵغی بەکەویت ڕاستە چونکە ناکرێت هەمووان هەڵە بن، ئەمەش چاڵیکی دەروونی دیکەیە کە تێی دەکەویت و ڕێگە لە گۆڕانت دەگرێت.

 

 

– کەسێکی جیاواز لە داهاتوو

لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئێمە وا بیردەکەینەوە لە داهاتوودا دەبینە کەسێکی زۆر جیاوازتر لەوەی کە ئێستا هەیە و زۆرجار بەو خەونەوە دەژین، لەکاتێکدا ڕاست نییە و بۆ ئامانجەکان پێویستمان بە پلانی هەنگاو بە هەنگاوە.

 

 

– گەشبینی نالۆژیکی

ئەمە زیاتر لەو کەسانەدا ڕوودەدات کە باوەریان بە چانس زۆرە و قومار دەکەن، پێیان وایە کە هەر کاتێک دێت بەخت یاوەریان بێت و لەسەر ئەو بنەما هەڵەیە زۆر شت لەدەستدەدەن.

 

 

– خۆ بە باشتر زانین لەوانی دیکە

ئەم چاڵە زۆرجار وادەکات کە هەوڵی فێربوون و بەرەوپێشچونی زیاتر نەدەین، چونکە پێمان وایە لەو شتەی کە هەمانە لە هەموان باشترین، بۆنمونە لە شۆفێریدا کە هەمووان پێیان وایە (باشترین شۆفێرن)، هەر بۆیە دان بە هەڵەکانیاندا نانێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

کۆمەڵێک کەس کە پێویست دەکات پێیان بڵێیت : چاکی مەکە با خراپ نەبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کاری هەڵەیە کە خاوەنەکانیان بەحساب چاکیان کردووە و  پێویست دەکات پێیان بڵێیت : چاکی مەکە با خراپ نەبێت:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان