ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لە هەولێر ژمارەیەكی زۆری تووشبوون هەیە
عیراق و هەرێم، نزیكەی 3400 تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕاگەیەندرا

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 3396 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە چاكبوونەوەی 2312 كەسیش دەكات كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3396 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و2312 كەسیش بە تەواوەتی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

بەپێی ئامارەكان، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی بەسرە لە پلەی دووەمدایە كە 426 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 8 كەسیش لە پارێزگەكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە، پارێوگەی هەولێریش لە پلەی سێیەمدایە بە تۆماركردنی 398 حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدانی 9 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 273 حاڵەت، مەدینە توب: 90 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 123 حاڵەت، بەسرە: 426 حاڵەت، نەجەف: 244 حاڵەت، سلێمانی: 167 حاڵەت، هەولێر: 398 حاڵەت، كەركوك: 222 حاڵەت، دهۆك: 88 حاڵەت، كەربەلا: 278 حاڵەت، واست: 117 حاڵەت، دیالە: 107 حاڵەت، میسان: 188 حاڵەت، زیقار: 119 حاڵەت، ئەنبار: 34 حاڵەت، بابل: 124 حاڵەت، سەڵاحەدین: 57 حاڵەت، نەینەوا: 122 حاڵەت، دیوانیە: 113 حاڵەت، موسەننا: 106 حاڵەت”.
هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 67 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كردووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 156995 كەس و لەو ژمارەیەش 5531 كەس گیانیانلەدەستداوە و 112102 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 39362 كەسن كە 554 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

 

عێراق

كازمی نوسینگەكانی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا دادەخات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە ئەمنییەكانی عیراق ڕایدەگەیەنن، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فەرمانی بە داخشتنی چەندان نوسینگە كردووە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كە هەندێكیان سەر بە حەشدی شەعبین.

ئەمڕۆ هەینی سەرچاوە ئەمنییەكان بە ماڵپەڕی (العربیە)یان ڕاگەیاند”كازمی فەرمانی كردووە نوسینگەكانی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا دابخرێن، وێڕای داخستنی نوسینگەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەردوو دەستەی نەزاهە و لێپرسینەوە و دادپەروەریی لە فڕۆكەخانەكەدا”.

بە وتەی سەرچاوەكان، بڕیارە تەنیا نوسینگەكانی دەزگای هەواڵگری و وەزارەتی ناوخۆ دەهێڵێتەوە لەچوارچێوەی هەرمی ئەمنی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ دوورخستنەوەی دوو فەرماندەی دەركەوتووی حەشدی شەعبی كە بریتین لە حامید جەزائیری و وەعد قەدۆ، بە بۆچوونی چاودێرانیش دوورخستنەوەی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا، لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی بوونی ئەو هێزەیە لە پێگە كرنگەكانی وڵات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمریكا 10 ملیۆن دۆلار دەداتە ئەو كەسەی دەبێتە مایەی دەستگیركردنی حاجی عەبوڵڵا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جارێكی تر خەڵاتە گەورەكەی خۆی كە بڕەكەی 10 ملیۆن دۆلارە وەبیر جیهان دەهێنێتەوە و دەیداتە ئەو كەسەی دەبێتە مایەی دەستگیركردنی حاجی عەبدوڵڵا سەركردەی نوێی ڕێكخراوی داعش.

ئەكاونتی فەرمی پرۆگرامی خەڵات و پاداشتەكانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردۆتەوە”حاجی عەبدوڵڵا تیرۆریست و ناپاكە. بۆیە پێویستە ئەوەی ڕفی لە تیرۆر و ناپاكییە، زانیاریی لەبارەوە بدات. دەمانەوێت لەڕێی ئێوەوە لەبارەی سەركردە نوێیەكەی داعشەوە بزانیین. خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلار لەدەستی خۆتان مەدەن”.

ئامانج لە پرۆگرامی “خەڵات و پاداشتەكان لەپێناو دادپەروەریی”، ڕادەستكردنی تیرۆریستانە بە دادگا و ڕێگرتنە لە كاریی تیرۆریستی نێودەوڵەتی لەدژی هاووڵاتیان و بەرژەوەندییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان.

بەپێەی ئەو پرۆگرامە، وەزیری دەرەوە”خەڵاتەكان بۆ ئەو كەسانە تەرخان دەكات كە لەڕێی زانیارییەكانییەوە تیرۆریستان دەستگیردەكرێن، یان ئیدانەی كەسێك دەكرێت كە بەنیاز بووە كاریی تیرۆریستی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات دژ بە هاووڵاتیانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و بەرژەوەندییەكانیان، و زانیارییەكانی دەبێتە مایەی ڕێگر لەو كارانە و دەبێتە مایەی ناسین یان شوێنی سەركردەی سەرەكی تیرۆریستان، یان دەبێتە مایەی لەگەڕخستنی كۆمەككردنی تیرۆر”، هەموو ئەمانە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە ئاماژەیان پێكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پیاوێك لەنێو دادگادا ژنەكەی بەرچەقۆ دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، پیاوێك لە دادگای كاروباریی كەسێتی لە كەرخی بەغدا، ژنەكەی بەرچەقۆ دەدات.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”دوێنێ‌ پێنج شەممە لەكاتی چوونەدەرەوەی ژن و مێردێك لە ژووری توێژەری كۆمەڵایەتی لە دادگای كاروباری كەسێتی لە بەری كەرخ لە بەغدا،، پیاوەكە ژنەكەی خۆی بەرچەقۆداوە و بە سەختی برینداری كردووە”.

بە وتە سەرچاوەكە، پیاوەكە دەستگیركراوە، تا ڕێكاریی یاسایی لەدژ بگیرێتەبەر و ژنەكەش بۆ مەبەستی چارەسەر ڕەوانەی دادوەریی كراوە.

سەرچاوەكە دەڵێت، پیاوەكە چەقۆكەی لە پێڵاوەكانیدا شاردۆتەوە و لە دوای مورافەعە و چوونەدەرەوە هێرشی كردۆتە سەر ژنەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان