ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی: دەركەوت نەمانی ئۆكسجین لەسەر داوای بازرگانە سیاسییەكانی دەرمان و نەخۆشخانە ئەهلییەكان بوو

خەڵك – بەشی هەواڵ

كاردانەوەكان لەبەرامبەر دیاریكردنی نرخی چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لەكەرتی تایبەت زیاتر دەبن و پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەوبارەیەوە دەڵێت:” دوای بڕینی مووچە، تاڵانیكردن بە تووشبووانی كۆرۆناوە بە فەرمانی وەزارتی تەندروستی چووە بواری جێبەجیكردنەوە”.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی فڕاكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە:”دەسەڵاتدارانی بواری تەندروستی دەزانن هاووڵاتیان لە پێناو پاراستنی گیانی ئازیزانی ئامادەن سەروەت و سامانی خۆیان بفرۆشن بۆ دەست خستنی چارەسەری پزیشكی ئامادەن دەرزیەكی جۆری Tocilizumab 600mgبە (2800 دۆلار) ٢٨وەرقە بكڕن!!! دەستەیەك حەبی هاوكار بۆ چارەسەری كۆرۆنا بە ٤٥٠ هەزار دینار بكڕن.. دوای ئەوەی ڕوون بووەوە نەمانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانە حكومییەكان لە سەر داوای بازرگانە سیاسییەكانی دەرمان و نەخۆشخانە ئەهلییەكان بوو، بۆئەوەی فشاری دەروونی دروست بكەن هاووڵاتیان لە ترسی لە دەستدانی ئازیزانیان نەنێرن بۆ نەخۆشخانەی حكومی، خەڵكی مووچە بڕاوی نەدراو ڕووبكەنە نەخۆشخانە ئەهلییەكانیان هاتوون بە پارەیەكی خەیاڵی نرخیان بە پێی گیرفانی خۆیان و قازانجی خۆیان زیاد كرد، بۆیە بیدەنگ بوون لە ئاست ئەم تاڵانی و ئیستغلال كردنی بارودۆخی نەخۆشە تاوانە”.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی دەشڵێت:”داوا لە هەموو ئەو ئەندام پەرلەمانە بەڕێزانەی دایم دەنگیان لە گەڵ خەمی خەڵكە هەموو پێكەوە فشار دروست بكەین بۆ هەڵوەشاندنەوی ئەم بڕیارە نادادپەروەرە، هەر لێرەوە داوا لە بەڕێزان سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت دەكەم ویژدانیان ببێت بە حەكەم و ئەم بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی هەڵوەشێننەوە، خەڵكی خێر لە خۆ نەدیوی كوردستان زیاتر توڕە نەكەن”.

 

دەقی نووسینەكە:

 

دوای بڕینی مووچە تاڵانكردنی بە توشبوانی كۆرۆناوە بە فەرمانی وەزارتی تەندروستی چووە بواری جێبەجیكردنەوە….

دەسەڵاتدارانی بواری تەندروستی دەزانن هاوڵاتیان لە پێناو پاراستنی گیانی ئازیزانی ئامادەن سەروەت و سامانی خۆیان بفرۆشن بۆ دەست خستنی چارەسەری پزیشكی ئامادەن دەرزیەكی جۆری Tocilizumab 600mgبە ٢٨وەرقە بكڕن!!!

دەستەیەك حەبی هاوكار بۆ چارەسەری كۆرۆنا بە ٤٥٠ هەزار دینار بكڕن..

دوایی ئەوەیی ڕوون بوەوە نەمانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانە حكومیەكان لە سەر داوای بازرگانە سیاسیەكانی دەرمان و نەخۆشخانە ئەهلیەكان بوو، بۆئەوەی فشاری دەرونی دروست بكەن هاوڵاتیان لە ترسی لە دەستدانی ئازیزانیان نەنێرن بۆ نەخۆشخانەی حكومی، خەڵكی مووچە براوی نەدراو ڕووبكەنە نەخۆشخانە ئەهلیەكانیان هاتوون بە پارەیەكی خەیاڵی نرخیان بە پێ گیرفانی خۆیان و قازانجی خۆیان زیاد كرد، بۆیە بیدەنگ بوون لە ئاست ئەم تاڵانی و ئیستغلال كردنی بارودۆخی نەخۆشە تاوانە.
داوا لە هەموو ئەو ئەندام پەرلەمانە بەڕیزانەی دایم دەنگیان لە گەڵ خەمی خەڵكە هەموو پیكەوە فشار دروست بكەین بۆ هەڵوەشاندنەوی ئەم بریارە نادادپەروەرە.

هەر لێرەوە داوای لە بەڕیزان سەرۆكی حكومەت و جیگری سەرۆكی حكومەت دەكەم ویژدانیان ببێت بە حەكەم و ئەم بریارەی وەزارتی تەندروستی هەڵوشێنەوە، خەڵكی خێر لە خۆ نەدیوی كوردستان زیاتر توڕەنەكەن.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی
ئەندام پەڕلەمانی كوردستان

کوردستان

لایەنەكان لەسەر (مەرجەعی باڵای كوردی) ڕێككەوتن

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات لە سوریا ڕایدەگەیەنێت، لایەنە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە قۆناغی دووەمی گفتوگۆكانیاندا ڕێككەوتوون لەسەر دروستكردنی مەرجەعی باڵای سیاسی.

ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات لە سوریا لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، لە قۆناغی یەكەمی گفتۆگۆكاندا بۆچوونی سیاسی هاوبەش دروستبووە و بە سەركەوتووی ئەنجامدرا، قۆناغی دووەمیش لە سێ خال پێكدێت، كە بریتین لە دروستكردنی مەرجەعی باڵای سیاسی و دۆخی خۆبەڕێوەبردن و پرسی سەربازی و ئەمنی.

ئاڵدار خەلیل وتیشی، پارتەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردی و ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا لەسەر مەرجەعی سیاسی ڕێككەوتوون و ناوەكەشی (مەرجەعی باڵای كوردی) دەبێت.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە بە سەرپەرشتی نوێنەری ئەمەریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، پڕۆسەی یەكخستنی نێو ماڵی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستیپێكردووە و تا ئێستاش دیدار و كۆبوونەوەكان بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نەتەوە یەكگرتووەكان: چەكدارانی سەر بە توركیا چەندین تاوانیان لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەنوێترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا ئاماژە بەوەكراوە كە گروپە چەكدارەكانی سەر توركیا چەندین پێشێلكاریان لە عەفرین و سەرێكانی و ناوچەكانی تری ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە.

ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاپۆرتێكدا باسی لەو توندوتیژی و پێشێلكاریانە كردووە، كە گروپەكانی سەر بە توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامیانداون، لەوانە دەستبەسەرداگرتنی موڵكە و ماڵی هاووڵاتیانی كورد و ڕفاندن و ئەشكەنجەدان.

هانی مەجلی كۆمیسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سوریا ڕایگەیاند، ئاماریان لەبەردەست نییە بۆئەوەی بڵێین چەند كەس دەست بەسەر ماڵ و موڵكیدا گیراوە یان دەركراوە، بەڵام هەندێك كەیسی تایبەتیمان دۆكیۆمێنت كردوون. لە هەندێك لە كەیسەكان بینیومانە كە خەڵك داوایان لێكراوە ماڵی خۆیان جێبهێڵن، ئەوەش لەلایەن سوپای نیشتمانیی سوریاوە. خەڵكی هەڵاتوون و بینیویانە كە ماڵ و موڵكیان دەستی بەسەردا گیراوە و زەحمەتیش بووە بۆئەوەی بگەڕێنەوە سەر موڵكیان.

كۆمیسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سوریا ڕاشیگەیاند، پێشێلكاریی زۆر خراپتریان بینیوە، لەوانەش دەستگیركردن و زیندانیكردن و ئەشكەنجەدان و توندوتیژیی سێكسی كە لە زیندانەكان ڕوویداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی: لەگەڵ حکومەتى عیراق دەگەینە ڕێکەوتنی کۆتایی

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت، گەشبینە، کە دەتوانن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەن بە رێککەوتنی کۆتایی.

 

سەرۆکی حکومەتى هەرێم لەتویتێکدا ڕایگەیاند، لەکاتێکدا کۆمەڵێک بەربەست بوونیان هەیە، تیمێکی بەهێزیان هەیە، بۆ دانوستان لەنێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى عیراق.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پەیوەندییە بنیاتنەرانەکانی نێوان هەولێر و بەغداد گرنگە بۆ سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عیراقیش.

 

باسی لەئەوەشکرد، گەشبینە، کە دەتوانن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەن بە رێککەوتنی کۆتایی.

 

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ناکۆکیەکانیان لەگەڵ حکومەتی عیراق زۆرن و کیشەی ئێستا نین و دەمێکە ئەو کێشانە ھەن، دەیانەوێت دڵنیایی بگەڕێننەوە بۆ ھاوبەشی ستراتیژی نێوانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان