ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پێشەوا هەورامانی: هەناسە كەوتە دەستی پارەدارەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەپێی نووسراوێكی فەڕمی وەزارەتی تەندروستی كە بۆ دیاریكردنی نرخی چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لەكەرتی تایبەت دەریكردووە، هەر تووشبوویەكی كۆرۆنا كە لەژێر هەناسەی دەستكردا بێت و ئەگەری مانەوەی ژیانی زۆر كەمە بڕی ملیۆنێك و 500 هەزار دیناری دیاریكرد و نووسراوەكەی ناڕەزایی گەورەی لێكەوتووەتەوە.

بەپێی نووسراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، مانەوەی شەوێكی تووشبووی كۆرۆنا لەقاوشی نەخۆشخانەی تایبەت بێ ئۆكسجین 500 هەزار دینارە، لەقاوش بەئۆكسجین 700 هەزار دینار و لەبەشی چاودێری چڕ بەئامێری CPAP ملیۆنێك و 200 هەزارو لەچاودێری چڕ بەئامێری BIPAP ملیۆنێك و 300 هەزار دینار، هەروەها لەچاودێری چڕی هەناسە بەئامێری Ventilator بڕی ملیۆنێك و 500 هەزار دینار وەردەگرێت.

لەوبارەیەوە، پێشەوا هەورامانی ئەندامی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە:” ئەوەی ئەم نرخەی داناوە هیچ حسابی بۆ گیرفانی خەڵكی فەقیرو هەژار نەكردووە و لە گیرفانی خۆیەوە هەڵی سەنگاندووە، بزانن هەناسە كەوتە دەستی پارەدارەكان لەخەڵكی قەتع دەكەن، پێشمەرگەیەك مووچەی مانگێكی تەنها بەشی شەوێك دەكات لە قاوش بەبێ ئۆكسجین، ئەی ئەگەر ئۆكسجینی ویست؟ ئەی ئەگەر چاودێری چڕی ویست، مووچەی سێ مانگی لێ وەردەگرن؟!!!.”.

پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەشداوە:” ئەسڵەن دەبوو بەبێ حكوومەت خەستەخانەكان بڵێن ئێمە چەندین ساڵە خەڵك ڕووت دەكەینەوە لەژێر ناوی نەخۆشخانەی ئەهلی، با ویژدان و بەزەیمان هەبێت لەم دۆخە سەختەدا خێرەكە نەختێك كەمتر وەربگرین و تا ئەم قەیران و بەڵایە دەڕوات لەگەڵ خەڵكی خۆمانبین”.

 

دەقی نووسینەكە:

 

لە غیابی ویژداندا

ئەوەی ئەم نرخەی داناوە هیچ حسابی بۆ گیرفانی خەڵكی فەقیرو هەژار نەكردووە و لە گیرفانی خۆیەوە هەڵی سەنگاندووە، بزانن هەناسە كەوتە دەستی پارەدارەكان لەخەڵكی قەتع دەكەن، پێشمەرگەیەك مووچەی مانگێكی تەنها بەشی شەوێك دەكات لە قاوش بەبێ ئۆكسجین، ئەی ئەگەر ئۆكسجینی ویست؟ ئەی ئەگەر چاودێری چڕی ویست، مووچەی سێ مانگی لێ وەردەگرن؟!!!.

ئەسڵەن دەبوو بەبێ حكوومەت خەستەخانەكان بڵێن ئێمە چەندین ساڵە خەڵك ڕووت دەكەینەوە لەژێر ناوی نەخۆشخانەی ئەهلی، با ویژدان و بەزەیمان هەبێت لەم دۆخە سەختەدا خێرەكە نەختێك كەمتر وەربگرین و تا ئەم قەیران و بەڵایە دەڕوات لەگەڵ خەڵكی خۆمانبین .

داوام لە جەنابی سەرۆكی حكوومەت هەیە فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارەی لێژنەی وەزارەت بدات و وەك چۆن بڕیارەكانی پێشووی بۆ بەرژەوەندی خەڵك بوون داوا بكات بە زووترین كات ئەم نرخانە بخرێنەوە خزمەتی خەڵك.

هیوادارم وەزارەتیش بڵێن ئەمە بەمجۆرە نییەو كەمترە بەجۆرێك لەگەڵ گیرفانی خەڵك گونجاوبێت.

پێشەوا هەورامانی
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان

کوردستان

لایەنەكان لەسەر (مەرجەعی باڵای كوردی) ڕێككەوتن

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات لە سوریا ڕایدەگەیەنێت، لایەنە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە قۆناغی دووەمی گفتوگۆكانیاندا ڕێككەوتوون لەسەر دروستكردنی مەرجەعی باڵای سیاسی.

ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات لە سوریا لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، لە قۆناغی یەكەمی گفتۆگۆكاندا بۆچوونی سیاسی هاوبەش دروستبووە و بە سەركەوتووی ئەنجامدرا، قۆناغی دووەمیش لە سێ خال پێكدێت، كە بریتین لە دروستكردنی مەرجەعی باڵای سیاسی و دۆخی خۆبەڕێوەبردن و پرسی سەربازی و ئەمنی.

ئاڵدار خەلیل وتیشی، پارتەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردی و ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا لەسەر مەرجەعی سیاسی ڕێككەوتوون و ناوەكەشی (مەرجەعی باڵای كوردی) دەبێت.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە بە سەرپەرشتی نوێنەری ئەمەریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، پڕۆسەی یەكخستنی نێو ماڵی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستیپێكردووە و تا ئێستاش دیدار و كۆبوونەوەكان بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نەتەوە یەكگرتووەكان: چەكدارانی سەر بە توركیا چەندین تاوانیان لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەنوێترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا ئاماژە بەوەكراوە كە گروپە چەكدارەكانی سەر توركیا چەندین پێشێلكاریان لە عەفرین و سەرێكانی و ناوچەكانی تری ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە.

ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاپۆرتێكدا باسی لەو توندوتیژی و پێشێلكاریانە كردووە، كە گروپەكانی سەر بە توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامیانداون، لەوانە دەستبەسەرداگرتنی موڵكە و ماڵی هاووڵاتیانی كورد و ڕفاندن و ئەشكەنجەدان.

هانی مەجلی كۆمیسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سوریا ڕایگەیاند، ئاماریان لەبەردەست نییە بۆئەوەی بڵێین چەند كەس دەست بەسەر ماڵ و موڵكیدا گیراوە یان دەركراوە، بەڵام هەندێك كەیسی تایبەتیمان دۆكیۆمێنت كردوون. لە هەندێك لە كەیسەكان بینیومانە كە خەڵك داوایان لێكراوە ماڵی خۆیان جێبهێڵن، ئەوەش لەلایەن سوپای نیشتمانیی سوریاوە. خەڵكی هەڵاتوون و بینیویانە كە ماڵ و موڵكیان دەستی بەسەردا گیراوە و زەحمەتیش بووە بۆئەوەی بگەڕێنەوە سەر موڵكیان.

كۆمیسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سوریا ڕاشیگەیاند، پێشێلكاریی زۆر خراپتریان بینیوە، لەوانەش دەستگیركردن و زیندانیكردن و ئەشكەنجەدان و توندوتیژیی سێكسی كە لە زیندانەكان ڕوویداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی: لەگەڵ حکومەتى عیراق دەگەینە ڕێکەوتنی کۆتایی

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت، گەشبینە، کە دەتوانن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەن بە رێککەوتنی کۆتایی.

 

سەرۆکی حکومەتى هەرێم لەتویتێکدا ڕایگەیاند، لەکاتێکدا کۆمەڵێک بەربەست بوونیان هەیە، تیمێکی بەهێزیان هەیە، بۆ دانوستان لەنێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى عیراق.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پەیوەندییە بنیاتنەرانەکانی نێوان هەولێر و بەغداد گرنگە بۆ سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عیراقیش.

 

باسی لەئەوەشکرد، گەشبینە، کە دەتوانن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەن بە رێککەوتنی کۆتایی.

 

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ناکۆکیەکانیان لەگەڵ حکومەتی عیراق زۆرن و کیشەی ئێستا نین و دەمێکە ئەو کێشانە ھەن، دەیانەوێت دڵنیایی بگەڕێننەوە بۆ ھاوبەشی ستراتیژی نێوانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان