مێدڤێدێڤ: شەڕی ئۆکراین دەکرێت بۆ دەیان ساڵ بەردەوام بێت



سەرۆکی پێشووی ڕووسیا و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەو وڵاتە ڕۆژی هەینی ٢٦ – ٥ – ٢٠٢٣ڕایگەیاند؛ شەڕی ئۆکراین دەتوانێت بۆ دەیان ساڵ بەردەوام بێت، هەروەها شایەتحاڵی شەڕی درێژخایەن دەبێت کە لە نێوان ئاگربەستەکاندا جێگیر بووە.

 

ئاژانسی هەواڵی ریانۆڤۆستی لە زاری دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا لە سەروەختی سەردانەکەیدا بۆ ڤێتنام بڵاویکردووەتەوە، “ئەم ململانێیە بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ بەردەام دەبێت، ڕەنگە دەیان ساڵ بەردەوام دەبێت”.

 

ناوبراو وتویەتی: هەتا دەسەڵاتێکی نازی وەک ئۆکراین هەبێت، چەندە ئاگربەست و هەوڵی نێوەندگیری هەبن هەر جەنگ بەردەوامی دەبێت.

 

مێدڤێدێڤ لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، ڕایگەیاندبوو؛ ئەگەر مۆسکۆ شکستی هێنا، ڕەنگە شەڕی ئەتۆمی سەرهەڵبدات.

 

پێشتر مێدڤێدێڤ ڕایگەیاندبوو، لە ١ی ١ی ٢٠٢٣، مۆسکۆ، نزیکەی ١٢٠ هەزار سەربازی گرێبەستی خستووەتە ناو سوپاکەیەوە و هەوڵی دووبارە بنیاتنانەوەی ڕیزەکانی دەدات.

 

سوپای ڕووسیا لە ئۆکراین زیانێکی زۆری بەرکەوتبوو، ئەمەش وایکرد زۆرێک لە ڕیزەکانی نوێ بکاتەوە.

 

مۆسکۆ بە پێشبینی هێرشی بەرپەرچدانەوەی گەورە لەلایەن هێزەکانی ئۆکراینا، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەڵمەتێکی بەرفراوانی دامەزراندنی سەربازی دەستپێکردووە.

تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ڕاگیرا
پێشت تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ڕاگیرا
لیرەی تورکی، بۆ ئاستێکی پێوانەیی دابەزی
دواتر لیرەی تورکی، بۆ ئاستێکی پێوانەیی دابەزی
ەیوەندیدار