ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“ئێرانییەكانیش تێگەیشتوون عیراق پەیوەندییەكانی خۆی بەو ئاڕاستەیەدا ڕێكدەخاتەوە لە خزمەتی عیراقییەكاندا بێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت:” دیالۆگی ستراتیژی عیراق و ئەمریكا بۆ دژایەتیكردنی هیچ دەوڵەتێك نییە بەڵكو لە پێناو خزمەتكردنی گەلی عێراقدایە”.

دكتۆر ڕێبوار كەریم مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندوو: تەوەری ئاسایشی كە كازمی لە واشنتۆن باسی دەكات، دوو ڕووی هەیە لە عیراقدا، یەكێكیان پەیوەستە بە بوونی سوپای ئەمریكا لە عیراقدا وەك هێزێكی ڕاهێنەر و ڕاوێژكار لە وڵاتەكەدا كە لەسەر داوای حكومەتی عیراق ئامادەیی هەیە.

دكتۆر ڕێبوار، كە سەرۆكی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی عیراق- ئەمریكایە لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەش بەوە دەكات، هیچ بڕیارێك لە ئارادا نەبووە تا لە گەڕی یەكەمی دیالۆگی ستراتیژی بەغدا و واشنتۆندا شتەكان هەمووی دەستەبەر بكرێن، چونكە وەك دەڵێت “گەڕی یەكەمی دیالۆگی ستراتیژی قۆناغی ڕوونبوونەوەی تێڕوانینی هەردوولایان بوو و بەپێی بەیاننامە هاوبەشەكەی نێوانیشیان، تێڕوانینی هەردوولایان لێكەوە نزیكن.”

دكتۆر ڕێبوار كەریم مەحمود، ئەوەشیخستووەتەڕوو، ئەو لایەنە سیاسییانەی لە عیراقدا دژی ئەم دیالۆگە ستراتیژییە و دژی پەیوەندییەكانی عیراقن لەگەڵ ئەمریكادا وەك دەڵێت “پێگەیان زۆر بەهێز نییە و لە ڕاستیشدا هەوڵەكە هەوڵێكی دژە عیراقی نییە تا لایەنی سیاسی دژی بوەستێتەوە.”و دەشڵێت دیالۆگی ستراتیژی عیراق و ئەمریكا بۆ دژایەتیكردنی هیچ دەوڵەتێك نییە بەڵكو لە پێناو خزمەتكردنی گەلی عێراقدایە.

دكتۆر ڕێبوار ڕاشیگەیاند”پێموانییە كۆماری ئیسلامی ئێران دوور بێت لە ئاڕاستەكانی ئەم گفتوگۆیە، بۆیە ڕەنگە بە جۆرێك لە جۆرەكان ئاگای لێبێت، بە تایبەتی لەسەر ئاستی هەندێك هێزی سیاسی گفتوگۆی لەگەڵ كرابێت، بەڵام پێشموانییە ئەو ئاڕاستەیەی عیراق هەڵیبژاردووە، ئاڕاستەیەكی دژە ئێرانیانە بێت”.

بڕیارە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەم مانگەدا سەردانی ئەمریكا بكات و لە كۆشكی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر مستەفا كازمی، سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیشی كردووە و سەردانەكشی بۆ شانشینی سعودیە بەهۆی نەخۆشكەوتنی شا سەلمان، پادشای سعودیەوە دواكەوت.

بڕیارە لە میانەی ئەم سەردانەیدا بۆ ئەمریكا، كازمی گفتوگۆ لەبارەی ژمارەیەك دۆسیەی گرنگ لە پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن بكات، لەوانە دۆسیەی ئاسایشی و ئەگەر و نەگەرەكانی مانەوەی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عیراق.

هاوكاتی ئەو سەردانە چاوەڕوانكراوە، كازمی دەستیشدەكات بە گەڕی دووهەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عیراق و ئەمریكا.

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان