ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەیوەندی بە بەنداوەكانەوه هەیە
بەمزوانە دانوستانەكانی نێوان عیراق و توركیا دەستپێدەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق، ئاماژە بە نزیكبوونەوەی دەستپێكردنی دانوستانەكانی نێوان عیراق و توركیا دەكات سەبارەت بە بەنداوەكانی جەزرە و ئەليسۆی توركیا.

عەون زیاب، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە  ئاوییەكانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”بەنداوی جەزرەی توركیا كە دەكەوێتە نزیك سنورەكانی عیراق و توركیا و سوریا، تائێستا نەخراوەتەگەڕ، خستنەگەڕی ئەو بەنداوە كاریگەریی بۆسەر پشكی ئاوی عیراق دەبێت كە لە توركیاوە دەڕژێتە نێو وڵاتەوە و كاریگەریی لەسەر كشتوكاڵی عیراق دروستدەكات كە لەماوەی ئەم سێ‌ ساڵەی دواییدا زیاتر چالاكی بەخۆوە بینیوە”.

بە وتەی زیاب”بەنداوی ئەلیسۆ بە هەمان شێوە لەئێستادا كاریگەریی لەسەر پشكی ئاوی عیراق دروستكردووە و ئەمەش بە ڕوونی لە بەنداوی موسڵ بەدری دەكرێت، بۆیە حكومەت بەنیازە دانوستانی نێودەوڵەتی بەمزوانە لەگەڵ توركیا دەستپێبكات بۆ دیاریكردنی پشكی ئاو و ئەو دەستدرێژیانەی دەكرێنە سەر عیراق لەگەڵ بەگەڕخستنی بەنداوی جەزرە”.

پێشتر وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق ڕایگەیاندبوو”بەنداوی جەزرەی توركیا كە ئەنقەرە بەنیازە دروستیبكات، بڕێكی زۆر لەو ئاوە كەمدەكاتەوە كە لە توركیاوە دەڕژێتە بەنداوی موسڵەوە، بۆیە عیراق بە تەواوەتی دروستكردنی ئەو بەنداوە ڕەتدەكاتەوە”.

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان