ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا شەش پۆست بۆ جاری یەكەم لە زانكۆی سلێمانی ڕادەگەیەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی ڕێنماییەكاندا شەش پۆست بۆ جاری یەكەم لە زانكۆی سلێمانی ڕادەگەیەنێت، ماوەی وەرگرتنی (c.v) تا 20ی ئەم مانگە دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، بڵاویكردەوە ، لە چوارچێوەی ڕێنماییەكاندا شەش پۆست بۆ جاری یەكەم لە زانكۆی سلێمانی ڕادەگەیەنێت، هەر كەسێك ئارەزوی هەیە و مەرجەكانی تێدایە دەتوانێت لە ماوەی دیاریكراودا (c.v) و داواكارییەكەی پێشكەش بكات، تا ناوی لە لیستی خوازیاراندا تۆمار بكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، چانسی زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەی، كە دیدو بۆچوون و بەرنامەی كار و چالاكییەكانی خۆی پێشكەش بكات بۆ بەرەوپێشبردنی زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكەی وەردەگرێت ، زمانی ئینگلیزی و بەكارهێنانی كۆمپیوتەر هەلی زیاتر بۆ پیشكەشكار دەڕەخسێنیت.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، بۆ پێشكەشكردنی (c.v) و پوختەی ڕاژە كۆتایی دەوامی ڕێكەوتی (٢٠/٨/٢٠٢٠) دەبێت و پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن بەرپرسی یەكەمی فەرمانگەكەیەوە واژوو كرا بێت.

هەر بەڕێزێك ئارەزوی هەیەو مەرجەكانی سەرەوەی تێدا بەدی دەكرێت دەتوانی (c.v) و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە [email protected] بنێرێت.

پۆستەكان:
ڕاگری كۆلیژی پزیشكی
ڕاگری كۆلیژی پزیشكی ڤێتەرنەری
ڕاگری كۆلیژی زمان
ڕاگری كۆلیژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان
ڕاگری كۆلێژی بازرگانی
ڕاگری كۆلێژی هونەرە جوانەكان

مەرجەكان:
هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت.
ناونیشانی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت.
خزمەتی زانكۆیی لە (10) ساڵ كەمتر نەبێت.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان