ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

یابان: کاری ماکیاژ و فەیس مۆدێل دەکەم، بەڵام بژێوی ژیانم دابین ناکات

خێزان

خانمە مۆدێل و مەیکەپئارتست (یابان) ڕایدەگەیەنێت کە ئەو وەک حەز و خولیایەک کاری ماکیاژ و فەیس مۆدێل دەکات و نەبۆتە پیشە بۆی.

یابان دەڵێت”ھەردوو کارەکەی خۆمم زۆر خۆش دەوێت و حەزی منداڵیم بووە و بێگومان ھەردوو کارەکەشم وەک یەک ڕاگرتووە و کاتی تایبەتم بۆیان تەرخان کردووە، لەبەر ئەوەی هەردووکیان حەز و خولیای منن، بەڵام بۆ من نەبوونە بە پیشە”.

ئەو وتوشیەتی”ماوەی دوو ساڵە دەستم کردووە بە کاری مەیکئەپ و تەنھا سوود لە ماسکە سروشتییەکان وەردەگرم و بە ھیچ شێوەیەک سوود لە کرێمێک وەرناگرم تاوەکو زانیاری تەواوم نەبێت لەسەری و داوا لەخانمانیش دەکەم دوور بکەونەوە لەو شتانەی پێستیان تێک دەدات و وادەکات زوو پێستیان پیربێت”

 

ریکلام

هەواڵەکان

مونا قەهوەچی: لەگەڵ مێردەکەم بە خۆشەویستی هاوسەرگیریمان کردوو و حزبەکانمان کرد بە یەک

خێزان

مونا قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە لەگەڵ عەبدولقادر بازرگان لەپەیوەندی خۆشەویستیدابوون و دواتر هاوسەرگیریان کردووە.

مونا قەهوەچی وتویەتی”هاوسەرگیریم لەگەڵ عەبدولقادر بازرگان بە خۆشەویستی بووە، پاش ئەوەی هاوسەرگیریشمان کرد من سەرۆکی پارتی گردبوونه‌وه‌ى بێ لایه‌نی توركمان بووم، بەڵام بوونی دوو سەرۆک حیزب لە ماڵێکدا نەدەگونجا، هەر بۆیە لەگەڵ حزبی هاوسەرەکەم یەکمان گرت و من بووم بە جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان”

مونا قەهوەچی لە ساڵی ١٩٧٨ لە هەولێر لەدایک بووە و یەکێک لە خانمە سیاسەتمەدارە دیارەکانی تورکمانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

منداڵێکی کورد بەهۆی ئەوەی دایکی لێیداوە، سۆشیال میدیایی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە

خێزان

منداڵێکی کورد بەناوی (لیزا) بەهۆی ئەوەی دایکی لێیداوە، سۆشیال میدیایی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە  و بە گریانەوە گۆرانی دەڵێت:

چونەکە دایکی لێیداوە، سۆشیال میدیایی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە

چونەکە دایکی لێیداوە، سۆشیال میدیایی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە

Gepostet von Xelk Xezan am Sonntag, 20. September 2020

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

هەنسک: گەر کچێکی ئەوروپی لە کوردستان کاری مۆدێل بکات کەس هەر سەیریشی ناکات

خێزان

خانمە مۆدێل هەنسک ئاماژە بەوە دەدات کە لە کوردستان بۆ کاری مۆدێل ڕوخسار گرنگە نەک جەستە و پێوەرەکان جیاوازە.

هەنسک دەڵێت”گەر کچێکی ئەوروپی لە کوردستان کاری مۆدێل بکات کەس هەر سەیریشی ناکات، بۆیە لێرە مۆدێلەکانی خۆمان بەلای خەڵکەوە گرنگن چونکە زیاتر خەڵک ڕوخسار دەبینێت نەک جەستە”

هەنسک دەشڵێت”من مەرجەکانی مۆدێلم تێدایە، هەرچەندە ڕەنگە باڵام وەک پێویست نەبێت، بەڵام لە کوردستان یاسایەک نییە بۆ کاری مۆدێل و هەرکەسە و بۆخۆیەتی”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان