ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە، بەهۆی ڕووخانی خانوویەك لە كەركوك كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكی تر بریندار بوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری مەدەنی كەركوك، گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی كەسێكی تر بەهۆی ڕووخانی خانوویەك ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری مەدەنی كەركوكەوە بڵاوكرایەوە”لە ناوچەی تازەی لە گەڕەكی زەیتون لە پارێزگەی كەركوك، تیمەكانی بەرگری مەدەنی، توانیان دوو هاووڵاتی لە ژێر داروپەردوودا دەربهێنن، دوای ئەوەی بنمیچی خانووەكەیان بەسەریاندا ڕووخابوو”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”تیمەكان داروپەردووەكانیان لابردووە و شیشەكانیان لەڕێی ئامێر و كەرەستەی بڕین و لێكترازانی هایدرۆلیكی تایبەتەوە پچڕاندبوو كە لەلایەن تیمەكانی بەرگری مەدەنییەوە بۆ ڕزگاركردنی قورسی ژێر داروپەردوو بەكاردەهێنرێن”.

بەرگری مەدەنی كەركوك دەڵێت”ئەوان فریاكەوتنی سەرەتاییان بۆ بريندارەكان ئەنجامدا و پشان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەیەكی نزیك لەپێناو وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، لەئێستاشدا لێكۆڵینەوە بۆ زانینی هۆكاریی داڕوخانی بنمیچی ئەو خانووە دەستیپێكردووە”.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان