ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

چوارەم وەزیرە
وەزیری دارایی لوبنان دەستیلەكاركێشایەوە

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی تەقینەوە گەورەكەی هەفتەی ڕابردووی بەندەری لوبنان، غازی وەزنی وەزیری دارایی لوبنان دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە حكومەت كرد.

ئەمڕۆ دوو شەممە، میدیاكانی لوبنان بڵاویانكردەوە كە وەزیری دارایی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە حەسان دیاب سەرۆكی حكومەت كردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر ماری كلود نەجم وەزیری داد و دمیانۆس قەتار وەزیری ژینگە و گەشەپێدانی ئیداریی و مەنال عەبدولسەمەد وەزیری ڕاگەیاندن دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش بە سەرۆك وەزیران كردبوو.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانیش كە نوێنەرایەتی فراكسیۆنە جیاجیاكانی پەرلەمانی لوبنانی دەكەن لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ، بەهۆی تەقینەوە كاولكارییەكەی بەندەری بەیروتی پایتەخت، دەستییان لەكاركێشایەوە.

وێڕای تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت كە تەنگژەكانی وڵاتەكەی ئاڵۆزتر كرد، لەئێستادا لوبنان بە تەنگژەیەكی ئابوری و دارایی و گوزەرانی خراپدا تێدەپەڕێت.

جیهان

كۆشكی سپی ژمارەی ئەو وڵاتانە ئاشكرا دەكات كە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆشكی سپی ئەمریكا ئاشكرایدەكات، پێنج وڵاتی تر كە سیانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دووانیان لە دەرەوەی ناوچەكەن زۆر نزیكن لەوەی لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندییەكانیان ئاسایی بكەنەوە.

مارك میدۆس سەرۆكی كارمەندانی كۆشكی سپی و سكرتێری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ كەمپینی هەڵبژاردنەكان لە لێدوانێكدا باسی لە گرنگیی ڕێككەوتنەكانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان نێوان ئیمارات و بەحرەین كرد لەگەڵ ئیسرائیلدا و ڕایگەیاند، پێنج وڵاتی تر بە جددی بیر لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان دەكەن لەگەڵ ئیسرائیلدا، لەوانەش سیانیان لە ناوچەكەن و دووانیشیان لە دەرەوەی ناوچەكەن، بەڵام ئاماژەی بە ناوی وڵاتەكان نەكرد.

میدۆوس ئەوەشی خستەڕوو، ترەمپ سەردانی نیویۆرك ناكات بە مەبەستی پێشكەش كردنی وتارەكەی لە چوارچێوەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كە ڕۆژی سێ شەممە سازدەكرێت، بەڵكو لە كۆشكی سپییەوە وتارەكەی پێشكەش دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوسیا: گەلی سوریا قوربانی سەرەكی سزاكانی ئەمریكان

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت: سزاكانی ئەمریكا كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر گەلی سوریا دەبێت.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕەخنەی توندی لەو سزایانە گرت كە ئەمریكا بەسەر حكومەتی سوریایدا سەپاندووە و ئاماژەی بەوەكرد، لێپرسراوانی ئەمریكا وەك خۆیان دەڵێن ئامانجیانە لەڕێگەی ئەو سزایانەوە لێپرسراوانە پلەباڵاكانی سوریا بخنكێنن، بەڵام لەڕاستیدا گەلی سوریا قوربانی سەرەكی سزاكانن.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا باسی لەوەشكرد، هەفتەی رابردوو نەتەوە یەكگرتووەكان گفتوگۆی لەبارەی سزاكانی ئەمریكاوە كردووە و وڵاتانی ڕۆژئاوا داكۆكیان لێكردووە و ڕایانگەیاندووە ئامانجی سزاكان دژ بە لێپرسراوانی سوریایە.

لاڤرۆڤ ڕاشیگەیاند، پێویست بوو ئەو وڵاتانە بیر لەگەیاندنی كاروانی هاوكارییە مرۆییەكان بكەنەوە بۆ سوریا كەتائێستا ئامادە نین هیچ كۆمەكێك پێشكەش بەو وڵاتە بكەن.

یاسای سیزەر كە لەلایەن كۆمارییەكان و دیموكراتەكانی ئەمریكاوە بەهاوبەشی لە كۆنگرێس تێپەڕێنراوە، خۆی لەسەپاندنی سزا بەسەر تەواوی ئەو گەورە كۆمپانیا و دەزگای هەواڵگری و سەربازییانەدا دەبینێتەوە كەبەهەر شێوەیەك بێت هاوكاری پێشكەش بەحكومەتی سوریا و لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان