ژمارەیەک سەربازی ئۆکراینی ئازادکران



لە میانی ئاڵوگۆڕی دیله‌كان له‌ نێوان رووسیا و ئۆکراینادا ١٠٦ سەربازی ئۆکراینی ئازادکران.

 

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی دەوڵەتی ئۆکراینا، ئاندرێ یەرماک لە پەیامێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوە کرد، ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان ئۆکراینا و رووسیا ئەنجامدراوە.

ئاندرێ یەرماک زانیاری ئەوەشی بڵاوکردەوە کە ١٠٦ سەربازی ئۆکراینی کە هەشتیان ئەفسەرن، ئازادکراون.

یەرماک سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە ئەو سەربازانەی گەڕێندراونەتەوە بۆ ئۆکراینا بە گشتی ئەوانەن کە له‌ ئاڕاستەی به‌خموت لە ئەرکدابوون و وتی: “زۆربەی ئەوانەی کە ئازادکراون وەکو ونبوو قبوڵکرابوون. کەسوکاری ئەم کەسانە بە دۆخێکی زۆر خراپدا تێپەڕیبوون”.

یوسف محەمەد: “کۆی دامەزراوەکانی هەرێم لەژێر پرسیاری جدیددان”
پێشت یوسف محەمەد: “کۆی دامەزراوەکانی هەرێم لەژێر پرسیاری جدیددان”
گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بودجەی عێراق جێگیرکرا
دواتر گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بودجەی عێراق جێگیرکرا
ەیوەندیدار