كەشناسی وادەی كۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلی باران بارینەی ڕاگەیاند



شارەزایەكی بواری كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كاریگەری دۆخی ناسەقامگیری كەش و هەوا تا كاتەكانی ئێوارە بەچالاكی ئەمێنێتەوە و لەشەودا بەشێوەیەكی لاواز و پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت، دەشڵێت: “سبەی پێنج شەممە كاریگەرییەكانی كۆتای دێت و ئاسمانی هەرێم بەزۆری دەگۆڕێت بۆ ساماڵ “.

ئاراس جەبار ، شارەزای بواری كەشناسی هەرێم تایبەت بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئاسمان و كەشی ئێستای هەرێمی كوردستان لە ژێر كاریگەری دۆخی ناسەقامگیری كەش و هەوا تا كاتەكانی ئێوارە بەچالاكی دەمێنێتەوە و لەشەودا بەشێوەیەكی لاواز و پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت.

ڕاشیگەیاند، لەكاتەكانی بەرەبەیانی سبەی پێنج شەممە ١-١٢-٢٠٢٢ كاریگەرییەكانی كۆتای دێت و ئاسمانی هەرێم بەزۆری دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پلەكانی گەرماش بۆ سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ ٣ تا ٤ پلە بەرزدەبنەوە .

ئاشكراشیكرد، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت ٥ تا ١٥ كم/س لە ئاڕاستەی باشووری ڕۆژهەڵاتەوە.

هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی رووداوەكەی بازگەی گرێزە روونكردنەوە دەدات
پێت هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی رووداوەكەی بازگەی گرێزە روونكردنەوە دەدات
باڵیۆزخانەی ئۆكراینا لە ئیسپانیا تەقێنرایەوە
دوات باڵیۆزخانەی ئۆكراینا لە ئیسپانیا تەقێنرایەوە
پەیوەندیدار