ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەولێر و بەغدا ڕێككەوتن و شاندی هەرێم دەگاتە بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە ڕۆژی سێ شەممەی داھاتوو شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و دەشڵێت: “هەرێم و ناوەند لەسەر بنەما سەرەكییەكان ڕێككەوتوون و تەنیا هەندێك وردەكاری ماوە بۆ ڕۆژی سێ شەممە”.

د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، ڕۆژی سێ شەممە شاندی دانوستانكاری هەرێم بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێككەوتن سەردانی بەغدا دەكات، ھەردوولا گەیشتوونەتە بنەما بنەڕەتییەكان و ھەندێ وردەكاری لە نێوان ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و بەغدا ماوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی سێ شەممە بۆ تەواوكردنی ئەو وردەكارییانە شاندی ھەرێم دەچێتەوە بەغدا و بێگومان مەبەست لە وردەكاری، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانە، بەڵام زانیاریم نییە لەسەر وردەكاری لەبارەی ڕەوانەكردنی مووچەوە.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان